نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی
وێستگه نیوزـ
دوای لێدوانێكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به چاوپٶشین لەو وڵاتانه‌ی نه‌وتی ئێران هاورده ده‌كه‌ن، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌ڕێژه‌ی 1% دابه‌زی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، نرخی گرێبه‌ست له مامه‌ڵه‌دواخراوه‌كانی بازاڕدا بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت 83 دۆلار و 25 سه‌نت بووه، ئه‌وه‌ش له‌چاو نرخی نه‌وت له‌كاتی داخستنی بازاڕ 91 سه‌نت واته به‌ڕێژه‌ی 1.1% نرخه‌كه دابه‌زیووه.
هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی خۆرئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 57 سه‌نت دابه‌زی و هه‌ر به‌رمیلێك به 73 دۆلار و 77 سه‌نت فرۆشرا، رێژه‌ی دابه‌زینی ئه‌و جۆره نه‌وته‌ش گه‌یشته 0.8%.
سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كه بڕیاره له 4ی نۆڤه‌مبه‌ری داهاتوو ده‌ستپێ بكات، راسته‌وخۆ هه‌نادره‌ی نه‌وتی ئێران ده‌كاته ئامانج و واشنتن به‌نیازه فشار بخاته‌سه‌ر چه‌ند وڵات و كۆمپانیایه‌كی سه‌رتاسه‌ری جیهان كه هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێران رابگرن.
به‌ڵام ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه دێت كه به‌رپرسێكی حكومیی ئه‌مریكا هه‌ینیی رابردوو ریگه‌یاندبوو له‌وانه‌یه واشنتن له‌كاتی جێبه‌جێكردنی سزا‌كانیدا چاو له‌و وڵاتانه بپۆشێت كه به فیعلی هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی هاورده‌كردنی نه‌وت ئێران ده‌ده‌ن و ده‌ڵێت ره‌نگه ئه‌مریكا له‌و وڵاتانه خۆش بێت مامه‌ڵه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن.
PM:05:44:08/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت