نرخی تمه‌ن له مامه‌ڵه‌كانی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه
وێستگه نیوز -
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مامه‌ڵه‌كردن به تمه‌ن-ی ئێرانی به‌رامبه‌ر دینار و دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج له نوسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌پێی دوایین مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراو له هه‌رێمی كوردستان كه به تمه‌ن-ی ئێرانییه‌وه كراوه، یه‌ك ملیۆن و 335 هه‌زار تمه‌ن به‌رامبه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مریكی بوو.
ره‌وه‌ز ئامانج وتی: "له مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر 9 هه‌زار و 100 دیناری عیراقی بووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه بهحهواڵهش 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به ملیۆنێك و 370 هه‌زار تمه‌ن بوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر به 9 هه‌زار و 500 دینار بوو.
PM:04:52:08/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 17140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت