ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید: عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ نێوان سێ بژارده‌دایه‌

‌ساتی راسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە

وێستگه‌ نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی راسێردراو بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عیراق له‌ نێوان سێ بژارده‌دایه‌.

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: "بژارده‌ی یه‌كه‌م حكومه‌ت به‌ ویست و پلانی خۆی پێك بهێنێت و خه‌ڵكی به‌توانا و شاره‌زا هه‌ڵبژێرێت و باڵانسی هێزه‌كان و پێكهاته‌كانی عیراق بپارێزێت".

 ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید ده‌ڵێت: "بژارده‌ی دوووه‌م هه‌رهێزێك كه‌ ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت كورسی هه‌یه‌ داوای لێبكات كه‌ چه‌ند كاندیدێكی پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌ ناویاندا كه‌سێكی لێهه‌ڵبژێرێت".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "بژارده‌ی سێهه‌م حكومه‌ت وه‌ك جاران پێك بهێنێت وه‌ك جاران پشك پشك هه‌ر نه‌ته‌وه‌ و هێزێك پشكی خۆی به‌ پێی كورسی به‌ده‌ست هاتوو".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "هه‌ریه‌ك له‌و بژاردانه‌ سلبیات ئیجابیاتی خۆی هه‌یه‌".

رۆژی‌ 2ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ د.به‌رهه‌م ساڵح به‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق هه‌ڵبژێردرا، راسته‌وخۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت راسپارد.


PM:10:47:07/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو