سه‌رۆكی ئینته‌رپوڵ له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه
سه‌رۆكی ئینته‌رپوڵ
وێستگه نیوز -
كۆمسیۆنی چاودێریی ناوه‌ندی پارتی كۆمۆنیستی چینی چاره‌نووسی سه‌رۆكی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئینته‌رپوڵ"ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه ناوبراو له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
هه‌فته‌ی رابردوو مینگ هۆنگۆی سه‌رۆكی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئینته‌رپوڵ" كه هاوكات جێگری وه‌زیری ئاسایشی گشتی چینه، دیارنه‌ما.
ئه‌مڕۆ كۆمسیۆنی چاودێریی ناوه‌ندی پارتی كۆمۆنیستی چین رایگه‌یاند كه به تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاساكان، مینگ هۆنگۆی جێگری وه‌زیری ئاسایشی گشتی چین و سه‌رۆكی ئینته‌رپوڵ، له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
پێنجی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، ئینته‌رپول رایگه‌یاند كه مینگ له كۆتایی مانگی ئه‌یلوولی رابردوو له فه‌ڕه‌نساوه سه‌ردانی چینی كردووه و له‌و كاته‌وه ھیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه نازانرێت.
وڵاتی فه‌ڕه‌نسا كه باره‌گای پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی لێیه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی دیارنه‌مانی سه‌رۆكی ئینته‌رپوڵ ده‌ستپێكردووه و نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئاڕاسته‌ی هاوسه‌ری ناوبراو كراوه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "دوای په‌یوه‌ندیكردن به نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئینته‌رپوڵ له پكینی پایته‌ختی چین، تائێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌رده‌وامن.
مینگ هۆنگۆی جێگری وه‌زیری ئاسایشی گشتی چین، له مانگی تشرینی دووه‌می 2016 به سه‌رۆكی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئینته‌رپوڵ" ھه‌ڵبژێردرا.
PM:10:21:07/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت