به‌غدا.. بۆمبێكی چێنراو دوو كه‌سی كوشت
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له باشوری به‌غدا چوار كه‌س كوژران و بریندار بوون.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراق ئاشكرایانكرد كه بۆمبه‌كه له نزیك كۆگایه‌كی بازرگانی له ناوچه‌ی ئه‌بودشیر-ی باشوری به‌غدا دانراوه و دوو كه‌س كوژران و دوانی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منی چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و ته‌رمی كوژراوه‌كانیان بۆ فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادی و برینداره‌كانیشیان بۆ نه‌خۆشخانه گواستوه‌ته‌وه.
به‌غدای پایته‌خت نیمچه ئارامییه‌ك به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام ناوبه‌ناو دزه‌ی ئه‌منیی روده‌دات و كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
PM:08:42:07/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت