په‌رله‌مانتارێك: عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ژێر فشاردایه
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكرد كه چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی فشاریان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق هێناوه هه‌ندێك وه‌زاره‌تی لێكدراو زیندوبكاته‌وه و ده‌شیانه‌وێت ئه‌و وه‌زیرانه به‌سه‌ریدا بسه‌پێنن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت.
عه‌بدولسه‌لام مالیكی، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق كرد نه‌چێته ژێر باری ئه‌و فشارانه‌ی هه‌وڵی سه‌پاندنی وه‌زیر و فراوانكردنی كابینه‌ی وزاری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت پشكپشكێنه زیندوو بكه‌نه‌وه.
وتیشی: راسپارده‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ت رونه كه نایه‌وێت تاقیكراوه جارێكی دیكه تاقی بكرێته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیكرد كه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بچێته ژێر ئه‌و فشارانه، ناوی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه ئاشكرا بخاته كه زۆریان لێكردوه و وه‌زیره‌كانیان سه‌پاندوه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی قانون رونیشیكردوه‌ته‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و ده‌موچاوانه بۆ پۆسته‌كانیان، سوكایه‌تیكردنه به‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ژیان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌مه‌ش باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت.
پێشتر واسق هاشمی، شرۆڤه‌كاری سیاسی رایگه‌یاندبوو كه حاڵی عادل عه‌بدولمه‌هدی له سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێشوو باشتر نابێت و پێشبینیشی كردووه سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ رازیكردنی دڵی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ژماره‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته لێكدراوه‌كان دوباره بخاته‌وه كابینه‌كه‌ی.
PM:05:55:07/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت