ئه‌و تابلۆیه‌ی خۆی له‌ناوبرد
وێستگه نیوزـ
تابلۆیه‌كی له چركه‌ساتی فرۆشتنی و له‌وكاته‌ی چه‌كوشی مه‌زاد بۆ دوا نرخ درا به مێزه‌كه‌دا، به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی خۆی له‌ناوبرد.
تابلۆكه له‌لایه‌ن نیگاركێشكی به‌ریتانی به‌ناوی بانسكی نه‌خشێنراوه كه تائێستا ناسنامه راسته‌قینه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بووه و نازانرێت كێیه، بانسكی تابلۆكه‌ی به جۆرێك دروستكردوه كه له‌كاتی فرۆشتنیدا خۆی له‌ناوبه‌رێت، ئه‌وه‌ش به دانانی ئامێرێك له چوارچێوه‌كه‌یدا كه هاوكات بێت له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌و چه‌كوشه‌ی كه بۆ فرۆشتنی ده‌درێت به مێزی ئه‌و مه‌زادخانه‌یه‌ی كه زیادكردنی ئاشكرای تێدا ده‌كرێت.
نرخی تابلۆكه كه به‌ناوی (كچ و باڵۆن) ناسراوه، گه‌یشته یه‌ك ملیۆن و 370 هه‌زار دۆلار له خانه‌ی سوزبیر له به‌ریتانیا خرایه زیادكردنی ئاشكراوه، بانكسیش گرته‌كانی كاتی دڕاندانی تابلۆكه‌ی له تۆڕی ئینستاگرام بڵاوكردوه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نوسیووه: "ئه‌وه‌تا له‌ناو ده‌چێت.. له‌ناوده‌چێت.. له‌ناوچوو".
بانسكی به‌وه ناسراوه كه تابلۆی گاڵته‌ئامێز لەسەر دیوار ده‌كێشێت و هه‌ندێك جاریش تابلۆكانی ده‌چنه بواری گوزارشتی سیاسییه‌وه، له‌وانه ئه‌و وێنانه‌ی كه له‌سه‌ر دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له كه‌ناری خۆرئاوا له فه‌له‌ستین كێشاویه‌تی، ئه‌مه جگه‌له دروستكردنی بوكه‌ڵه‌یه‌ك له شێوه‌ی یه‌كێك له به‌ندییه‌كانی گوانتانامۆ و دانانی له باخچه‌یه‌كی دیزنی لاند.
نیگارەکانی دیکەی بانسکی
PM:04:10:07/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 6424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت