حکومەتی دانیمارک بڕیاریدا چیتر پەنابەر وەرنەگرێت


وێستگە نیوز-

دانیمارک بڕیاریدا ئەمساڵ هیچ پەنابەرێک لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەرناگرێت و زیاتر کار لەسەر تێکەڵکردنی پەنابەرانى دیکە دەکات بە کۆمەڵگای دانیمارکی کە بەمدواییە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

ئینگێر ستۆگبێرگ وەزیرى کۆچبەرانى دانیمار ریگەیاند "ئێمە لە دۆخێکداین کە کێشەمان لە چۆنیەتى تێکەڵکردنی ئەو پەنابەرانە هەیە بە کۆمەڵگای دانیمارکی کە لەم ساڵانەى دوایدا هاتوونەتە وڵاتەکەمان، بۆیە ئەرکی لەپێشینەمان کارکردنە لەسەر ئەو کەسانە".

ستۆگبێرگ وتیشى "هەرچەندە ژمارەی ئەو پەنابەرانە زیادیان کردووە کە چوونەتە ناو بازار و دەتوانن کار بکەن بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر زیاتر پەنابەرمان هەیە کە هێشتا ناتوانن پشت لە خۆیان ببەستن و کار بکەن بە تایبەت ژنان و کچان، بۆیە پێویستە راهێنان و هاوکاری زیاتری ئەوانە بکەیت تاوەکو تێکەڵ دەبن لەگەڵ کۆمەڵگای دانیمارکی".

ساڵی ٢٠١٧ سێ هەزار و ٥٠٠ پەنابەر داوای مافی پەنابەرێتییان لە دانیمارک کردووە کە ئەوەش نزمترین ژمارەیە دوای ساڵی ٢٠١٨.

لە دە مانگی ئەمساڵدا دوو هەزار و ٦٠٠ داواکاری مافی پەنابەرێتى لە دانیمارک پێشکەشکراون.

دانیمارك له‌ ساڵی ١٩٨٩ەوە ساڵانه‌ ٥٠٠ په‌نابه‌ری له‌ نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەرگرتووە لەڕێگەى دابه‌شكردنی په‌نابه‌ران به‌ وڵاتانی ئه‌ندام لە یه‌كێتی ئه‌وروپا.


PM:03:25:07/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 4120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو