نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق
وێستگه نیوزـ
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێدراو راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر سه‌باره‌ت ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك بڵاكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌موه كه ده‌نگۆی ئه‌و بڕیارانه "زانیاریی هه‌ڵبه‌ستراو" ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراقدا هاتووه: "ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕ و لاپه‌ڕه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو لێدوانیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه".
ده‌شڵێت كه هه‌مان ماڵپه‌ڕ و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی زانیاری‌یان له‌سه‌ر ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك به‌ناوی سه‌رچاوه‌ی نه‌ناسراو بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ئه‌ویش هه‌ڵبه‌ستراوه و دووره له راستییه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌وه‌ی به‌ناوی سه‌رچاوه یان ده‌ركردنی بڕیار بڵاوده‌كرێته‌وه سه‌رله‌به‌ری ناڕاسته"، داواشیكردوه هاوڵاتیان پشت به‌و هه‌واڵه فه‌رمییانه ببه‌ستن كه له‌خودی عادل عه‌بدولمه‌هدی یان نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه راسته‌وخۆ ده‌رده‌كرێن.
پێشتر ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕ و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌ند هه‌واڵێكیان به‌ناوی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عیراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بڵاوكردبوه‌وه و یه‌كێك له‌و هه‌واڵانه ئه‌وه‌بووه كه گوایه سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری داوه ئه‌مساڵی خوێند به ساڵی نه‌كه‌وتن هه‌ژمار بكرێت.
PM:10:13:06/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت