به‌غدا.. دوو کەسی توندڕه‌و به ناسنامه‌ی ساخته‌وه ده‌ستگیركران
کارمەندێکی ئەمنی لەکاتی ئەرکەکەیدا لە بەغدا
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی فیدڕاڵی رایگه‌یاند له بۆسه‌یه‌كدا له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا دوو "تیرۆرست"یان به ناسنامه‌ی ساخته‌وه ده‌ستگیركردوه.
فه‌ریق رائید جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراق ئاشكرایكرد كه بۆسه‌كه له ناوچه‌ی به‌غداد جدیده له‌لایه‌ن لیوای دووی فیرقه‌ی یه‌كی پۆلیسی فیدڕاڵییه‌وه دانراوه و به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر، دوو "تیرۆرست"یان ده‌ستگیركردوه كه ناسنامه‌ی ساخته‌یان پێ بووه.
دوای چه‌ند ساڵێك له ترس و ناسه‌قامگیری، ماوه‌یه‌كه دۆخی ئه‌منیی به‌غدای پایته‌خت ئارامتره، بۆیه هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی شه‌وانه ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای كه‌مبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان، هێشتا ئاسته‌نگی ئه‌منی له‌به‌رده‌م هاوڵاتیانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق ماوه و دۆخی ئه‌منیی ته‌واو سه‌قامگیر نییه.
PM:09:52:06/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت