وێنه..ئه‌سما ئه‌سه‌د دوای دوو مانگ له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه
بەشار ئەسەد و ئەسما ئەسەد- گێتی
وێستگه نیوزـ
دوای دوو مانگ توشبونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، ئه‌سما ئه‌سه‌د، هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا وێنه‌یه‌كی بڵاوكردوه‌وه.
ئه‌سما ئه‌سه‌د وێنه‌كه‌ی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه كه 300 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ره‌نگ و روی ئه‌و خانمه له‌گه‌ڵ رابردویدا جیاوازه و پێوه‌ی دیاره كه ناساغه، شوێنكه‌وتوانیشی له كۆمێنته‌كانیاندا بۆی، نزا و هیوای چاكبونه‌وه‌یان بۆ خواستوه.
میدیاكانی سوریا بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه وێنه‌كه‌ی ئه‌سما ئه‌سه‌د دوای ئه‌وه گیراوه كه خانمی یه‌كه‌می سوریا سه‌رۆكایه‌تیی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئۆڵۆمپیادی زانستی له وڵاته‌كه‌یدا كردوه.
له مانگی ئابی 2018 ئاژانسی هه‌واڵی سوریا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه ئه‌سما ئه‌سه‌د، هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د-ی سه‌رۆكی رژێمی سوریا له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدایه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتوه كه وه‌ره‌مێكی پیس له سنگیدا هه‌یه و دوچاری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكی كردوه.
PM:08:30:06/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 14476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت