پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م ناوچانه وشكه‌ساڵیی كارەساتبار رویان تێ بكات
وێستگه نیوزـ
زانایانی چی ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌ستنیشان كرد كه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه له به‌رده‌م وشكبونێكی كاره‌ساتباردان.
پێگه‌ی Phys.org ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌زاری زانایانی چین وه‌ك هۆشداری بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێن نزیكه‌ی 117 ملیۆن كه‌س له جیهاندا به‌ده‌ست كه‌میی ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای زه‌وی دوو پله‌ی دیكه به‌رز ببێته‌وه.
پێگه‌كه ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه هۆشدارییه‌كه له‌كاتێكدایه په‌یماننامه‌ی پاریس بۆ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا كه ساڵی 2015 واژوو كراوه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه كه تا پله‌ی 1.5ی گه‌رمی ده‌توانرێت رێگه له كاره‌ساته‌كانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا بگیرێت، هه‌ربۆیه به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كه بۆ 2، كاره‌ساتی به‌دواوه ده‌بێت.
زاناكانی چین ده‌ڵێن گۆڕانكاری له پله‌ی گه‌رمادا كار له ده‌روازه ئاوییه‌كانی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشوری كیشوه‌ری ئاسیا و خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای كیشوه‌ری ئه‌فریقا ده‌كات، ئه‌مه جگه‌له دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوه‌ندی كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
پێشبینیشیان كردوه كه‌میی ئاو له باكوری ئاسیا و باشوری ئه‌فریقا و باشوری ئه‌وروپا ناوچه‌ی ده‌ریانی ناوه‌ڕاست و گرین‌لاند و ئایسلاند و ئه‌لاسكا روو بدات.
له ساڵی 2015دا 195 ده‌وڵه‌ت په‌ی په‌یماننامه‌ی پاریس‌یان بۆ پارێزگاری له كه‌شوهه‌وا واژو كرد، وڵاتانی به‌شداربوو به‌ڵێنیان دا رێگه نه‌ده‌ن كاره‌ساتی كه‌شوهه‌وا رووبدات و به‌ڵێنیشیان دا تا ساڵی 2100، نه‌هێڵن پله‌ی گه‌رمای زه‌وی 2 پله به‌رز ببێته‌وه.
PM:06:01:06/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 6724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت