سه‌رۆكی ئینته‌رپوڵ دیار نه‌ما
وێستگه نیوز –
مینگ هۆنگۆی سه‌رۆكی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئینته‌رپوڵ" كه هاوكات جێگری وه‌زیری ئاسایشی گشتی چینه، دیارنه‌ما.
رۆژنامه‌ی "china morning post" كه له هۆنگ كۆنگ بڵاوده‌كرێته‌وه، رۆژی هه‌ینی بڵاویكرده‌وه كه مینگ هۆنگۆی سه‌رۆكی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئینته‌رپوڵ" له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی چینه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، هه‌فته‌ی رابردوودا دوای نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی مینگ هۆنگۆی سه‌رۆكی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی چین، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌وه به‌هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
وڵاتی فه‌ڕه‌نسا كه باره‌گای پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی لێیه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی دیارنه‌مانی سه‌رۆكی ئینته‌رپوڵ ده‌ستپێكردووه و نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئاڕاسته‌ی هاوسه‌ری ناوبراو كراوه.
رۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "دوای په‌یوه‌ندیكردن به نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئینته‌رپوڵ له پكینی پایته‌ختی چین، تائێستادا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه‌داوه".
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌رده‌وامن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:04:01:06/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت