به‌ڤیدیۆ.. ته‌رمێك له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی سعودیه
تەرمە فڕێدراوەکە
وێستگه نیوزـ
له ناوه‌ڕاستی شه‌قامێكی یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ئه‌بها له عه‌ره‌بستانی سعودی، ته‌رمێك له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك بینرا.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس له بونی ئه‌و ته‌رمه له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شه‌قامه به‌تایبه‌ت كه گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه، عه‌سیر زه‌ید بن محه‌مه‌د قه‌حتانی، وته‌بێژی ره‌سمیی پۆلسی سعودی دوای رایاگه‌یاند كه پزیشكی دادی، توێكاریی بۆ ته‌رمه‌كه كردوه و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ته‌رمه‌كه كه‌سێكه كه ته‌مه‌نی له 30 ساڵیدایه.
پۆلیسی سعودیه رایگه‌یاندوه كه ئه‌و كه‌سه یه‌كێكه له‌وانه‌ی سه‌رپێچیی یاساكانی سنوری كردوه و به فیشه‌ك كوژراوه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وه ده‌ستپێكردوه كه كێ ده‌ستی له‌كوشتنیدا هه‌بووه و بۆچی له‌سه‌ر ئه‌و قه‌ره‌وێڵه‌یه به‌ستراوه‌ته‌وه و له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كدا فڕێ دراوه.
PM:11:26:05/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 35380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت