رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی: زیاتر له هه‌زار و 700 په‌نابه‌ر له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون
وێنە-گێتی
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكرد، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 84 هه‌زار په‌نابه‌ر له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه رویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كردوه.
له
راپۆرتێكدا رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی كه ئاژانسێكی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه رایگه‌یاندوه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا 3ی ئه‌م مانگه، 84 هه‌زار و 345 په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاسته‌وه چونه‌ته وڵاتانی ئه‌وروپا.
ئاشكراشیكردوه كه له‌و ژماره‌یه 38 هه‌زار و 451یان له ئیسپانیاوه به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا رۆیشتون، به‌گشتیش له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 777 په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه به‌راورد به ساڵی 2017 كه 2 هه‌زار و 749 په‌نابه‌ر و ساڵی 2016 كه 3 هه‌زار و 682 په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه، رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌ران له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاستدا بۆ ئه‌مساڵ كه‌مبوه‌ته‌وه.
PM:10:20:05/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3800
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت