به‌ڤیدیۆ..سەربازێکی سوریا نارنجۆکێکی هەڵدایە ناو هاوڕێکانی
وێستگه نیوزـ
سه‌ربازێک سوپای رژێمی بەشار ئەسەد گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كرد و نارنجۆچێكی ناچالاكی هاڵدایه نێوانیانه‌وه، ئه‌وانیش له ترسی گیانی خۆیان هه‌ریه‌كه و به لایه‌كدا رایانكرد.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سوریا ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا و لە تۆڕی یوتیوب لەسەرە نوسراوە: "سوپا بەبێ گاڵتەو گەپ، سوپا نییە"، لە گرتەکەدا ده‌رده‌كه‌وێت كه سەربازەکە ده‌یه‌وێت گاڵته له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا بكات، له پێشدا سه‌ربازه‌كه نارنجۆكێك بۆ ماوه‌یه‌كی دوور هه‌ڵده‌دا و ده‌ته‌قێته‌وه.
پاشان سەربازەکە نارنجۆكێكی دیكه‌ی ناچالاك ده‌رده‌هێنێت ده‌یه‌وێت بیانترسێنێت و پێیان ده‌ڵێت كه به هه‌ڵدانی ئه‌و نارنجۆكه بۆناویان، كه گوایه ده‌ته‌قێته‌وه، هه‌موویان ده‌مرن، هەربۆیە ئامۆژگارییان دەکات کە لەوکاتەدا هەریەکە و خۆی بپارێزێ و ئینجا لەپر نارنجۆکەکە هەڵدەداتە ناویان.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه‌كراوه كه چۆن گیانی گاڵته و كه‌یفخۆشی له‌ناو سه‌ربازانی سوپای سوریای سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌یه.
PM:07:51:05/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 37100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت