توانا ئەمین "شیر و هەنگوین"ی کرد بە کوردی
بەرگی کتێبەکە
وێستگه نیوزـ
کتێبی (شیر و هەنگوین) به‌رهه‌مێكی به‌ناوبانگی كچه شاعیری هیندی_كه‌نه‌دیی "ڕوپی كۆر"ـه، لەلایەن نوسەر و وەرگێڕ توانا ئەمین‌ـەوە بۆ یەکەمجار لە زمانی سویدییەوە کراوە بە کوردی و کتێبخانەی یادگار-یش كتێبه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
کتێبخانەی یادگار کتێبی (شیر و هەنگوین) له‌لایه‌ن کتێبخانەی یادگار بڵاوکرایه‌وە كه به‌رهه‌مێكی به‌ناوبانگی كچه شاعیری هیندی_كه‌نه‌دیی "ڕوپی كۆر"ه و یه‌كێكه له ناودارترین و پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كانی دنیا، كتێبه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2014 به زمانی ئینگلیزی بڵاو كراوه‌ته‌وه، دواتر له ماوه‌ی ته‌نها چوار ساڵدا بۆ 25 زمانی جیهانیی وه‌رگێڕدراوه بە زمانی کوردییەوە دەبێت 26 زمان.
ئەم کتێبە لەلایەن نوسەر و وەرگێڕ توانا ئەمین‌ـەوە بۆ یەکەمجار لە زمانی سویدییەوە کراوە بە کوردی و سیامەند ئەحمەد وەرگێڕانەکەی بەراورد بە دەقە ئینگلیزییەکە کردووە.
كتێبی (شیر و هەنگوین) پڕفرۆش‌ترین کتێبی نیویۆرک تایمز بووە و تائێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دانەی لێ فرۆشراوە.
لە لێدوانێکدا لەبارەی ئەم کتێبەوە توانا ئەمین وتی: "كتێبی (شیر و هه‌نگوین) كتێبێكی ساده و دڵگیره پێكه‌وه، چێژ و ئازاره‌كانی مرۆڤبوون و مێیینه‌بوون، به زمانێكی شیعریی له كه‌مترین وشه‌دا به هاوئاهه‌نگی چه‌ندان هێڵكاریی جوان ده‌گێڕێته‌وه."
توانا ئەمین، نووسەرێکی تاراوگەنشینی کوردە و زیاتر لە 20 بەرهەمی لە بوارەکانی چیرۆک و لێکۆلێنەوەی ئەدەبی و وەرگێڕاندا هەیە.
PM:07:34:05/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 7208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت