فرانس پرێس: سه‌رۆكی پۆلیسی ئینته‌رپول بێ سه‌روشوێن بووه
مەنگ هۆنگ وەی، سەرۆکی پۆلیسی ئینتەرپول
وێستگه نیوز
سەرۆکی پـۆلیسی نێودەوڵەتی ناسراو بە (ئینتەرپـوڵ) بێسەروشوێن بووە و ئەو رێکخراوەش ده‌ڵێت کە ئاگاداره له دیارنه‌مانی بەرپرسەکەی، پۆلیسی فەرەنساش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە دیارنەمانی ئەو بەرپرسە ئەمنییە کردوە.
ئاژانسی فڕانس پـرێس ئەمڕۆ هەینی 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 بڵاویكرده‌وه: سەرچاوەیەکی نزیک لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی فەرەنسا راگه‌یاندوه: مەنگ هۆنگ وەی، سەرۆکی پۆلیسی نێودەوڵەتی لە 29 ی مانگی رابردوه‌وه شاری لیۆنی فەرەنسای جێهێشتووە و بەرەو چین رۆیشتوە و ئێستاش هاوسەرەکەی دەڵێت لەو ڕۆژەوە هیچ هەواڵێکی نیـیە.
مەنگ هۆنگ وەی یەکەم چینیـیە ببێتە سەرۆکی ئینتەرپـول و بەر لەوەی لە مانگی 11ی 2016 ئەو پـۆستە نێودەوڵەتیـیە بگرێتەدەست، جێگری وەزیری ئاسایشی گشتی چین بووە و ڕەخنەگرانیشی دەڵێن كه هۆنگ دەسەڵاتی بەسەر پـۆلیسی نهێنیشدا هەبووە.
چین هەڵبژاردنی هۆنگ-ی بە هەلێک دانا بۆ بەدەستهێنانی هاوكاریی زیاتری نێودەوڵەتی لە ڕاوەدونانی ئەوانەی وەک دەڵێن تاوانی ئابورییان ئەنجامداوە، لەوانە ئه‌و کاربەدەستە گه‌نده‌ڵانه‌ی كه شی جین پینگ-ی سەرۆکی چین لە هەڵمەتەکەیدا بۆ دژایه‌تیكردنی گەندەڵی، کردوونیەته ئامانج.
ئینتەرپـوڵ بارەگاکەی لە شاری لیۆنی فەڕەنسایە و دەزگاکانی پـۆلیس و ئاسایشی 192 وڵات پەیوەندیـیان پـێوەی هەیە وە هەموو 4 ساڵ جارێک سەرۆکێکی نوێی بۆ هەڵدەبژێردرێت.
هاوكات پۆلسی ئینته‌رپول له به‌یاننامه‌یه‌كدا دانی به‌وه‌دا نا كه سه‌رۆكه‌كه‌ی هیچ سۆراغێكی نییه و رایگه‌یاندووه كه ئاگادارن له بێ سه‌روشوێن بونی.
ئینته‌رپول راشیگه‌یاندوه كه ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندیداره به چین و فه‌ره‌نسا و پۆلیسی فه‌ره‌نساش لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ سۆراغكردنی سه‌رۆكی ئینته‌رپول ده‌ستپێكردوه.
PM:06:25:05/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت