له نزیك ماڵی فه‌تحوڵا گوله‌ن ته‌قه كرا
فەتحوڵا گولەن
وێستگه نیوزـ
رێکخراوێکی سەربە فەتحوڵا گولەن ئاشکرایکرد کەسێک کە پـێدەچوو چەکداربێت لە شوێنی حەوانەوەی گولەن لە ناوچەی سایڵرزبێرگی ولایەتی پەنسلڤانیا نزیکبووتەوە و پاسەوانێکی شوێنەکەش بە ئاسماندا ته‌قه‌ی كردوه و کەسەکەش هەڵهاتووە.
ڕێکخراوەکە ئاشكرایكردوه كه روداوه‌كه له كاتژمێر 8:30 ی سه‌رله‌به‌یانی بووە و زیانی به‌دواوه نه‌بووه، هێزەکانی پـۆلیسی ئه‌مریكاش گەیشتوونەتە شوێنەکە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپـێکردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه روداوه‌كه دوای ئەوە دێت کە ئیبراهیم کالن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لەم دوایـیانە رایگه‌یاندبووه:" دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێک لە دژی لایەنگرانی گولەن لە دەرەوەی وڵات دەسـتپـێدەکات."
دەشڵێت حکومەتی تورکیا لە سایەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا پـیلانی داناوە بۆ ڕفاندنی فەتحوڵا و گولەن، چونكه ئه‌نقه‌ره سەرکەوتوبوه لە ڕفاندنی لایەنگرانی گولەن لە سەرانسەری جیهان، بۆیە داواشی لە حکومەتی ئەمریکا كردوه بەردەوامبێت لە بەرپـرسیارکردنی تورکیا لەو کردەوە و هەڕەشانەی لە دژی خەڵکی بێ‌تاوان لە ئەمریکا و دەرەوە دەیکات.
فەتحوڵا گولەن پـیاویَكی ئایینی تورکیایه و ده‌سه‌ڵاتدارێتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تۆمه‌تباری كردوه بە هەوڵی کودەتاکەی ته‌مموزی 2016 و داوا له ئه‌مریكا ده‌كات راده‌ستی بكاته‌وه.
PM:11:38:03/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت