خانمه ناودارێكی دیكه‌ی عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ‌کرا
شەیما قاسم
وێستگه نیوزـ
كوشتنی كه‌سایه‌تییه گشتییه‌كان و خانمه مۆدێل و ناوداره‌كانی عیراق کە بوەتە زنجیرە روداوێکی بەرنامەبۆداڕێژراو، لە میدیا عه‌ره‌بییه‌كانیشدا دەنگی داوەتەوە، دوایین روداویش کە كوشتنی تاره فارس، كچه مۆدێلی عیراق بوو، توڕه‌ییه‌كی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
له‌دوای كوشتنی تاره فارس، شه‌یما قاسم، شاجوانی ساڵی 2015ی عیراق گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی به‌گریانه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت كه نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ كوشتنی پێگه‌یشتوه و پێیان وتوه: "سه‌ره‌ی تۆش دێت".
له گفتوگۆیه‌كیشدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه، شه‌یما قاسم وتویه‌تی: كاره‌ساته گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه كاتێك لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوانه ده‌كرێت، له‌بری دۆزینه‌وه‌ی بكوژان، كه‌چی په‌رده‌پۆش ده‌كرێت و كه‌س له‌سه‌ری نایه‌ته ده‌نگ، بۆیه پێویسته به‌توندی به‌رپه‌رچی ئه‌و كارانه بدرێته‌وه تا خانمان هه‌ست بكه‌ن ده‌وڵه‌تێك هه‌یه پارێزگاری‌یان لێده‌كات.
شه‌یما ده‌شڵێت: هه‌موو تاوانی خانمانی عیراق ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به دڵی خۆیان جلوبه‌رگ بپۆشن و بگه‌ڕێن و ئازاد بن، به‌ڵام وەک شەیما دەڵێت، به‌بیانووی ئایینه‌وه ئه‌م ئازادییانه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه و ده‌كوژرێن.
PM:08:48:03/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 24852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت