چیمه‌ن، یه‌كێك له‌هه‌زاران قوربانیی بێده‌نگ كراوی ده‌ستدرێژی
فۆتۆ: گوگڵ
وێستگە نیوز- ئا: هانا شوان
ته‌پۆڵكه‌یه‌كی خۆڵی لاكێشه‌یی دوره ده‌ست له گۆڕه‌كانیتر شوێنی شیوه‌ن و گریانی هه‌موو هه‌ینییه‌كی ئامینه بوو، ئامینه ئه‌و ژنه(٤٨) ساڵه‌ی به‌دیار گۆڕی كچه‌زاكه‌یه‌وه كه ناوی "بێوه‌ی” بوو ده‌گریا. بێوه‌ی كوڕێكی زیته‌ڵه‌ی هه‌شت ساڵانی له‌دوای خۆی به‌جێهێشت كه تامرد به”كوڕه زۆڵه‌كه” بانگیان ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر دایكی بوو.
"چیمه‌ن” دایكی بێوه‌ی كچێكی گه‌نجی ( ١٦) ساڵان ده‌بێت دانیشتوی یه‌كێك له‌شارۆچكه‌كانی كوردستان، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی وه‌ك زۆربه‌ی ناوچه په‌راوێزه‌كانی كوردستان مامه‌ڵه پێوه كردنی ژنان له‌سوڵح و ئازاردانیان باڵی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی ماڵه‌كاندا كێشاوه.
چیمه‌ن رۆژانه به‌شه‌ڕو ئاژاوه ده‌هاته‌ده‌رێ به‌ره‌و خوێندنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی روكه‌شێكی جوانی هه‌بوو ،دایك و باوك و براكه‌ی ده‌یانویست بیده‌ن به‌شو. چیمه‌نیش به‌ره‌نگار ده‌بوه‌وه‌و ده‌یویست خوێندن ته‌واو بكات، نه‌یده‌زانی ده‌بێته یه‌كێك له‌و هه‌زاره‌ها چیرۆكه‌ی ژنه ناموراده‌كان و سه‌رده‌نێته ژێر گڵ به‌دڵشكاوی. رۆژانه چیمه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچێته خوێندنگه ئیشی ماڵی ده‌كردو هه‌وڵ‌ی ده‌دا نمره‌ی باش به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌و نه‌یده‌زانی كه ” ستار ” ی دراوسێیان رۆژانه تۆڕی بۆ ده‌نایه‌وه و چی به‌سه‌رده‌هێنێت.
ستار رۆژانه رێگه‌ی پێده‌گرت؛ رۆژێك نامه‌و رۆژێك گوڵ‌و رۆژێك خه‌ڵات و رۆژێك ئوتومبێل هێنان، ده‌یویست دڵی چیمه‌ن رازی بكات. به‌ڵام چیمه‌ن له‌هاوڕێكانی بیستبوو كه ستار و پێنج هاوڕێی تری رۆژانه كچان ده‌خه‌ڵه‌تێنن‌و فریویان ده‌ده‌ن، دواتر ئه‌و كچانه ئه‌گه‌ر پێیان بزانرێت ده‌كوژرێن.
چیمه‌ن به‌رده‌وام به‌ره‌نگاری ستار ده‌بوه‌وه. رۆژانه‌ش به بارێك خه‌م‌و ئازاره‌وه به‌ره و خوێندنگه هه‌نگاوی ده‌نا. هه‌ڕه‌شه‌كانی خێزانه‌كه‌ی به به‌شودانی ده‌یانترساند. ستاریش له‌ڕێگه‌ی كچێكی هاوڕێیه‌وه رۆژانه داوی پلانێكی ده‌نایه‌وه، ده‌یزانی چیمه‌ن متمانه به‌ستایشی هاوڕێی ده‌كات كه دراوسێیانه هه‌ربۆیه له‌ڕێگه‌ی ستایشه‌وه پلانی دانا رۆژێك چیمه‌ن‌و ستایش بچنه شوێنێكی چه‌په‌ك تا ستار و چیمه‌ن پێكه‌وه قسه بكه‌ن، به‌ڵام ستار به‌چیمه‌نی وتبوو كه ئه‌وان گه‌شتنه یه‌ك ستایش ئه‌و شوێنه جێبهێڵێت.
رۆژه‌كه هات ستار به‌بیانووی ترس له‌بینینیان به‌سه‌یاره‌ی هاورێكه‌ی ستایش‌و چیمه‌نی برده خانویه‌كی چۆڵ، له‌وێ ستار به‌پێنج هاوڕێكه‌ی وتبوو چیمه‌نتان بۆ ده‌هێنم. كاتێك له‌ئوتومبێله‌كه هاتنه خواره‌وه ستایش رایكرد چیمه‌ن په‌لكێش كرایه ناو خانوه‌كه ،ئیتر لێره و له‌و خانووه ته‌واو نه‌كراوه‌دا ژیان‌و مه‌رگی چیمه‌ن بون به‌یه‌ك .پێنج گه‌نج یه‌ك دوای یه‌ك ده‌ستدرێژییان كرده سه‌ر، به‌ڵام مه‌رجی ستار ئه‌وه بوو یه‌كه‌م كه‌س خۆی ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر چیمه‌ن‌و تۆڵه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی لێبكاته‌وه كه چیمه‌ن پێی رازی نه‌بوو،جنێوی پێده‌داو وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه. هاوار و گریانی چیمه‌ن به‌كه‌س و به‌هیچ كوێ نه‌ده‌گه‌یشت، پاش لاقه‌كردنی به‌كۆمه‌ڵ‌و چیمه‌نیان به‌جێهێشت.
چیمه‌ن به‌جلی دڕا‌و و جه‌سته‌ی ئه‌تك كراوه‌وه خۆی گه‌یانده ماڵی ئه‌و مامۆستایه‌ی كه پێشتر زۆر گوێی بۆ خه‌مه‌كانی ده‌گرت، ئه‌ویش راسته‌وخۆ بردیه نه‌خۆشخانه و رێكخراوێكی ژنانی لی ئاگادار كرده‌وه، رێكخراوه‌كه بردیانه خانه‌ی داڵده‌دانی ژنان‌و سه‌رده‌مێكی تری سه‌ختی ژیانی چیمه‌ن ده‌ستی پێكرد. براكانی به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن تا بیكوژن، پۆلیس (٣) كه‌سیان له‌ده‌ستدرێژییكاره‌كان ده‌ستگیر كردووه و سكیش ورده ورده به‌رز ده‌بێته‌وه، براكانی ده‌ستیان پێناگات بیكوژن، كه‌سوكاری سێ كوڕه ده‌ستدرێژییكاره‌كه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن، تا ناچار ماڵی چیمه‌ن چونه گوندێكی ناوچه‌كه، ماڵی ده‌ستدرێژییكاره گیراوه‌كان‌و ماڵی چیمه‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌چیمه‌ن ده‌كه‌ن.
ستار ده‌ستگیر كراوه‌و له‌زیندانه‌وه هاوار ده‌كات: ئه‌و به‌ره‌ڵایه خۆی هات، ئێمه هیچمان لێنه كردووه.
هاواری ژانی منداڵبونیش له‌نه‌خۆشخانه ده‌نگ ده‌داته‌وه‌و چیمه‌ن كوڕێكی بوو، چیمه‌ن جیاواز له‌دایكه‌كانیتر فرمێسكی خۆشی به‌چاویدا نه‌هاته خواره‌وه، به‌ڵكو به‌وردی سه‌یری چاوه‌كانی كۆرپه‌كه‌ی ده‌كرد چه‌ند له‌چاوه دزێوه‌كانی ستار ده‌چوو ئه‌و چاوانه‌ی رۆژی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ری وه‌ك خه‌نجه‌رو چه‌قۆ له‌جه‌سته‌ی ده‌چه‌قی.
به‌پێی یاسا ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژییكار به‌سه‌ریدا سه‌لمێنراو ژنه‌كه‌ی ماره‌كرد ئه‌وه سزا نادرێت، به‌ڵام نابێت تا دوساڵ له‌و ژنه جیا ببێته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌ی چیمه‌ندا منداڵێك هه‌یه ده‌بێت ئه‌وه یه‌كلایی ببێته‌وه منداڵێ كام له‌ده‌ستدرێژییكاره‌كانه كه ئه‌مه‌ش پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت.
چه‌ند رێكخراوێك هاوكار بوون‌و پشكنینه‌كه ئه‌نجامدراو منداڵه بێنازه‌كه‌ی چیمه‌نی دڵشكاو كه هه‌ر ژنه‌كانی ناو خانه‌كه گرنگیان پێده‌داو ناویان نا "بێوه‌ی”، منداڵی ستار ده‌رچوو .
ستار ئه‌گه‌ر چیمه‌ن ماره‌بكات له سزای ١٠ساڵ زیندانی رزگاری ده‌بێت، ستار ئاماده‌یه چیمه‌ن ماره بكات‌و منداڵه‌كه‌ش وه‌ربگرێت به‌نێوه‌ندگیری یاسا‌و رێكخراوه‌كه چیمه‌ن له‌ستار ماره‌كراو به‌ڵێن له‌براكانی وه‌رگیرا كه نه‌یكوژن.
به‌چوونی چیمه‌ن بۆماڵی ستار كه چوار براو چوار خوشك بوون له‌گه‌ڵ دایك‌و باوك هه‌مان ئه‌و هه‌سته‌ی كه برایه خانوه چۆڵه‌كه له‌لای چیمه‌ن دووباره بوه‌وه، كه وه‌ك دیلێكی دوای جه‌نگێكی دۆڕاو په‌لكێش ده‌كرێت به‌چونی بۆ ئه‌و ماڵه هه‌مان تاڵاوی ده‌ستدرێژی چه‌شته‌وه. خه‌سوی‌و خه‌زوری به‌لێدان‌و سوكایه‌تی پێشوازیان كرد، به‌منداڵه‌كه‌شیان وت:زۆڵ.
خه‌سوی ده‌یوت "ئه‌ومنداڵه‌هی كوڕی ئێمه نه‌بوو به‌سه‌رماندا ساغكرایه‌وه ئێمه‌زۆڵمان بۆچیه؟”.
هه‌ریه‌ك به‌جۆرێك سوكایه‌تی پێده‌كرد، ئه‌ویش هه‌ربێده‌نگ بوو، هه‌موو هیوای ئه‌وه‌بو یه‌كجار دایكی ببینێت‌و باوه‌شی پێدابكات، وا ساڵێكه حه‌سره‌ت‌و فرمێسك كۆده‌كاته‌وه ده‌یه‌وێت له‌باوه‌شی دایكی‌دا هه‌ڵیڕێژێت، به‌ڵام خه‌سوو خه‌زوره‌كه‌ی نه‌یانده‌هێشت ته‌نانه‌ت جارێك بیبنێت، له‌ستار ده‌پاڕایه‌وه دایكی ببینێت ئه‌وه‌نده‌یان لێدا قاچیان شكاند.
وا نزیكه‌ی مانگێكه له‌ماڵی ستاره‌و خۆی‌و كۆرپه‌كه‌ی شه‌وانه له‌حه‌مامه‌كه‌دا ده‌نون، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێكه ستار نابینێت تا ڕۆژێكیان خه‌زوری وتی "ستارم به‌ڕێكردوه بۆ ئه‌وروپا تۆش تاده‌مریت لێره ده‌بێت خزمه‌ت بكه‌یت”.
ڕۆژو دوان نه‌بوو، برسێتی‌و هیلاكی ته‌نگی ب چیمه‌ن هه‌ڵچنیبو، واش له‌و حه‌مامه‌دا كه بوبوه لانه‌یان منداله‌كه‌ی به‌خێو ده‌كردو شه‌وانیش له‌هیلاكیدا ده‌نوست. تا ئه‌و ڕۆژه‌ی شوبرایه‌كی قسه‌یه‌كی پێوت، ئه‌و قسه‌یه بوه ته‌قاندنه‌وه‌ی بوركانی حه‌سره‌ت‌و توڕه‌یی چیمه‌ن، پێیوت "ئه‌مشه‌و بێوه‌یه زۆل ده‌نگی نه‌بوو شكور تۆپی”.
چیمه‌ن ویستی پڕ به‌گه‌رووی هاوار بكا ویژدانی ئێوه تۆپی، به‌ڵام نه‌یوت چیتر به‌رگه‌ی نه‌گرت، له‌و حه‌مامه‌ی شه‌و تێیدا ده‌نوست ده‌به‌یه‌ك نه‌وتی به‌خۆیداكردو خۆی سوتاند تا دوا هه‌ناسه سوتاو بووه كڵۆیه‌ك خه‌ڵوز. كه‌سوكاری ستار ته‌رمه‌كه‌و ساواكه‌یان هه‌ڵگرت‌و بردیانه به‌رده‌م دایكی چیمه‌ن. بۆكڕوزی ته‌رمی چیمه‌ن‌و قیژه‌ی ساواكه دوا ناڵه‌ی كۆتایی ژیانی چیمه‌ن بوو.
دایكی چیمه‌ن، بێوه‌ی ورده ورده گه‌وره ده‌كات‌و به‌رگه‌ی تاوانباركردن‌و تانه‌ی باوك‌و براكانی چیمه‌ن ده‌گرێت، به‌ڵام "زۆڵه زۆڵه”ی منداڵانی گه‌ڕه‌ك‌و لێدان‌و سوكایه‌تی پێكردن بووه خه‌می رۆژانه‌ی بێوه‌ی‌و نا ده‌هات گه‌وره‌ترو گۆشه‌گیرترو ترسنۆكترو لاوازتر ده‌بوو. دایكی چیمه‌ن زۆر خۆشده‌ویست، به‌ڵام رۆژێك منداڵانی گه‌ڕه‌ك گه‌له‌گۆمه له‌بێوه‌ی ده‌كه‌ن زۆری لێده‌ده‌ن‌و تا ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه ده‌مرێت، ده‌نگ له‌گه‌ڕه‌ك بڵاوبوه‌وه: زۆڵه‌كه مرد.
ژنێكی پڕپڕ له‌حه‌سره‌ت له‌په‌نا ته‌پۆڵكه‌یه‌كی خۆلی لاكێشه‌یی كه گۆری بێناونیشانی بێوه‌ی بوو دانیشتووه‌و فرمێسك ده‌ڕێژێت بۆ خۆی‌و بۆ كچه‌كه‌ی‌و بۆ كچه‌زاكه‌ی.
ده‌ستدرێژی سێكسی تاوانێكی شاراوه‌یه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی‌٢٠١٨ دا (٣٦ ) حاله‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆماركراوه.
PM:08:47:03/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 14720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت