تاره فارس به‌مجۆره پێشبینیی بۆ كوشتنی خۆی كرد
تارە فارس
وێستگه نیوزـ
دوای كوژرانی تاره فارس، هێشتا شه‌قامی عیراقی له سه‌رسوڕماندا ده‌ژی و پرسیار له هۆكاری كوشتنی ئه‌و خانمانه ده‌كه‌ن كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوبانگیان په‌یدا كردوه.
ئه‌گه‌ر تێبینیی هه‌ژماری تایبه‌تی تاره فارس، خانمه مۆدێلی عیراق بكرێت، كه رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2018 له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كوژرا، ده‌بینرێت تاره، كه هێشتا كچێكی گه‌نجی بوو، دركی به نزیكبونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كه كردبوو.
تاره فارس له دوا پۆستی خۆی له ئیسنتاگرام كه له 13ی ئه‌یلول بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوو باڵی فریشه‌ی له‌سه‌ر شانه‌كانی و تاجێكی روناكیشی له‌سه‌ر سه‌ری داناوه و نوسیویەتی "باڵەکانم لەدەست دەدەم"، لێكدانه‌وه‌كان بۆ ئه‌م وێنه‌یه وه‌كه ئه‌وه‌یه بڵێی تاره ده‌یه‌وێت به‌ره‌و ئاسمان و یه‌زدان و دوا مه‌نزڵگه‌ی خۆی بڕوات.
پێشتر و له 16ی ئابیش، تاره وێنه‌یه‌كی ره‌فیف یاسری، خانمه پزیشكی جوانكاریی عیراقی بڵاوكرده‌وه كه له دۆخێكی ته‌مومژاویدا گیانی له‌ده‌ستدا، تاره له‌سه‌ر وێنه‌ی ئه‌و خانمه نوسیبوی: "بەراستی ئەم هەواڵەم پێ قبوڵ ناکرێت..كۆچی دوایی كرد.. ئه‌وان پێشمان كه‌وتن و ئێمه‌ش دوای ئه‌وان ده‌ڕۆین".
وه‌ك تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراق دوای ئه‌و وێنانه لێكیانداوه‌ته‌وه "هه‌ر به‌ڕاستی وا ده‌رچوو، تاره فارسیش چووه لای ره‌فیف یاسری، تاره و ره‌فیف هه‌ردوكیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوبانگێكی زۆریان په‌یدا كردبوو".
رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی ئه‌یلولی 2018، له به‌غدا كوژرا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش روونكردنه‌وه له باره‌ی رووداوه‌كه ده‌ده‌ن.
تاره، كه پێشتر له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان به‌غدای جێهێشتبوو، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه، له ناوچه‌ی "كامپی ساره" له به‌غدا كوژرا، به گوێره‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش، چه‌كداره‌كان سه‌ره‌تا هه‌وڵی رفاندنیان داوه.
هاوڕێكانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تاره به نیازبووه سه‌ردانی هاوڕێیه‌كی بكات، به‌ڵام چه‌ند چه‌كدارێك هه‌وڵی رفاندنیان داوه و كاتێك زانیویانه ناتوانن بیڕفێنن لێیانداوه و دواتریش كوشتوویانه.
پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاندوه لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كوشتنه ئه‌و كچه مۆدێله ده‌ستیپێكردووه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به زووترین كات، بكوژانی بدۆزنه‌وه.
له دوایین سناپی خۆشی‌دا پێش کوشتنی، تاره فارس بێزاریی خۆی ده‌ربڕیووه له مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵیدا و گله‌یی له‌وه كردوه كه تفیان كردوه‌ته ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و له وته‌كانیشیدا باس له‌وه ده‌كات كه خه‌ڵك پێیان وتوه كه‌سێكی ناشرینه.
له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگی رابردوو، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی كوشتنی له‌و جۆره هه‌بووه و یه‌كێكیان دكتۆره ره‌فیف یاسری، خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاریی باربی بووه، كه پزیشكی نه‌شتگه‌ری جوانكاری بووه.
ئه‌وی دیكه‌ش دكتۆره شه‌زا سامه‌رائی، كه خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاری بووه، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ كوژرا، ئه‌و سێ رووداوه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ له به‌غدای پایته‌ختی عیراق رویانداوه.
PM:06:28:29/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 78732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت