به هه‌نگاوێكی ئاسان بزانه كەسانی تر هاتوونەتە ناو فه‌یسبووكه‌كه‌تەوە
وێستگه نیوز –
دوای ئه‌وه‌ی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیی كرایه‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و زیاد له 50 ملیۆن هه‌ژمار كه‌وتنه‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م هێرشه، مه‌ترسی لای ده‌یان ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕه دروست بوو كه هاككه‌ران بچنه هه‌ژماره‌كانیانه‌وه و نهێنییه تایبه‌تییه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن.
رۆژی هه‌ینی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه هێرشێكی ئه‌لیكترۆنیی كرایه‌سه‌ر تۆڕه‌كه و زیاتر له 50 ملیۆن هه‌ژمار كه‌وتنه‌ژێر كاریگه‌ری هێرشه‌كه.
ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری فه‌یسبووك سه‌ریان سوڕما كاتێك داوایان لێكرایه‌وه وشه‌ی نهێنی داخڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه هه‌ژماره‌كانیانه‌وه.
به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌شه‌وه نزیكه‌ی 13 ملیار دۆلار زیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كه‌وت و ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا.
تا ئێستاش سه‌رپه‌رشتیارانی فه‌یسبووك روونیان نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئایا هێرشه‌كه په‌یوه‌ندی به هاككردنی هه‌ژماره‌كانه‌وه هه‌یه یاخود بۆ دزه‌كردنی زانیاری بووه و لایه‌نی هێرشبه‌ریشی ئاشكرا نه‌كردووه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی " world street journal" به هه‌نگاوێكی ئاسان به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی ئایا هاككه‌ران گه‌یشتوونه‌ته هه‌ژماره‌كانیان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی ئایا هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كانیان هه‌بووه و هاككه‌ران گه‌یشتوونه‌ته هه‌ژماره‌كانیان، ئه‌م هه‌نگاوانه په‌یڕه‌و بكه‌ن:
1- سه‌ره‌تا بچۆره settings.
2- دواتر خانه‌ی security and login هه‌ڵبژێره و كلیكی لێبكه.
له خانه‌ی security and login هه‌موو ئه‌و ئامێرانه ده‌بینیت كه هه‌ژماره‌كه‌تی تێدا كراوه‌ته‌وه و گه‌ر ئامێرێكی جیاوازت بینی له‌وانه‌ی خۆت به‌كاری ده‌هێنیت، ئه‌وه بزانه هێرشه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ت هه‌بووه و ده‌ستبه‌جێ له‌هه‌موو ئامێره‌كان log out بكه.
دواتر وشه‌ی نهێنی " password"ه‌كه‌ت بگۆڕه و هه‌وڵ بده ژماره‌یه‌ك پیت و ژماره و هێما له‌خۆ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز بێت و به ئاسانی هاك نه‌كرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌كانی ئاینده‌داشدا هه‌ژماره‌كه‌ت پارێزراو بێت په‌نا ببه‌ره‌به‌ر تایبه‌تمه‌ندی ئاگاداركردنه‌وه و كاتێك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه كارا ده‌كه‌یت، هه‌ر كاتێك له ئامێرێكی تره‌وه هه‌وڵی چوونه ناو هه‌ژماره‌كه‌ت درا، راسته‌وخۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ڕێی مۆبایله‌كه‌ته‌وه ئاگادارت ده‌كاته‌وه تا دڵنیابێته‌وه كه خۆتی یان كه‌سی تره و به‌بێ ره‌زامه‌ندی خۆت، رێگانادات هه‌ژماره‌كه بكرێته‌وه.
PM:12:48:29/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 25568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت