وێستگه نیوزـ
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا خانمێك به‌ناوی تاتیانی سپیتنزهر له لویس مانیوڤایلهر-ی مێردی راده‌كات تا دواجار له ئهسانسۆرێكدا ده‌یگرێته‌وه.
روداوه‌كه له ناوچه‌ی گواراپواڤا-ی به‌رازیل رویداوه و تیایدا لویس-ی ته‌مه‌ن 32 سه‌ره‌تا له ئۆتۆمبیله‌كه‌دا چه‌ند بۆكسێكی پێدا ده‌كێشێت، دواتر ژنه‌كه له گه‌راجی ئۆتۆمبیلێكدا له‌ده‌ستی راده‌كات و ده‌چێته ئه‌سانسۆرێكه‌وه.
به‌پێی گرته ڤیدیۆییه‌كه له ئهسانسۆرهكهدا ده‌كه‌وێته لێدانی تاتیانی ته‌مه‌ن 22 ژنی و پاشان ده‌یخنكێنێت و له نهۆمی چواره‌می ئه‌و ته‌لاره‌وه هه‌ڵی ده‌داته خواره‌وه.
دواتر لویس كه له هه‌مانكاتدا مامۆستای زانكۆیه و وانه‌ی بایۆلۆجی ده‌ڵێته‌وه، ته‌رمی ژنه‌كه‌ی كه پیشه‌ی پارێزه‌ره هه‌ڵده‌گرێته‌وه و ده‌یخاته‌وه ناو ئه‌سانسۆره‌كه و خوێنهكهشی پاك ده‌كاته‌وه.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا لویس رایگه‌یاندوه كه تاتیانی-ی ژنی خۆی خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه ئێسك شكاو و خوێناوییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكی دادی، ده‌ركه‌وتوه كه پێش مردنی، ئه‌و خانمه خنكێنراوه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس، لویس و تاتیانی-ی هاوسه‌ری شه‌و پێكه‌وه له ده‌ره‌وه بوون، به‌ڵام له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی وێنه‌ی ژنێك له مۆبایلی لویسدا، ئه‌و ژن و مێرده بووه به شه‌ڕ و ده‌مه‌بۆڵه‌یان.
PM:08:59:24/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 10524
جار خوێنراوهتهوه