"له16ی ئۆكتۆبه‌ر پارتی و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌پچڕان"
وێنه‌یە ئۆتۆمبیلەکانی پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراق 2018/2/7
وێستگه نیوز-راپۆرت
"پارتی كه‌ركوك به‌داگیركراو له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دات، به‌ڵام په‌یوه‌ندی نهێنییان له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌رده‌وامه".
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌چه‌ند رۆژێك هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا، ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر له 150 ئه‌فسه‌ری كورد كه كه‌ركوكیان به‌جێهێشتبوو به‌خۆیان و چه‌ك و جبه‌خانه‌و ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك.
ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزی پۆلیسی شاری كه‌ركوك، كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌سایتی وێستگه نیوزی ڕأگه‌یاند كه ئه‌م رێكه‌وتنه له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تدا بووه"وه‌زاره‌تی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له‌دوای رووداوه‌كه به‌چه‌ند رۆژێك په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم گرێدایه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیییه‌كانیان بوو".
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیسی شاری كه‌ركوك ڕایگه‌یاند"كه‌ته‌نسیقی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم و به‌غدا له‌ته‌نسیقی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌غداو پۆلیسی شاری كه‌ركوك زۆر به‌هێزتره، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه به‌ده‌یان ئه‌فسه‌ری پۆلیسی سه‌ر به‌پارتی هه‌ر له‌جێگاكانی خۆیان ماونه‌ته‌وه ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن، به‌رپرسیشن".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه وتی"به‌ده‌یان كادری ئه‌منی و سه‌ربازی حزبی له‌ناو ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی پارتیدان كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان".
وێستگه پرسیاری له‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیس كرد، كه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌مائاهه‌نگییه ئه‌وه‌نده به‌هێزه، بۆچی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی شاری كه‌ركوك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و بڕیاری ده‌ستگیركردنیش بۆ سه‌رحه‌د قادر‌و كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری تر ده‌رچووه؟
سه‌رچاوه‌كه له‌وه‌ڵامدا وتی"هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كان، به‌ئاگاداری وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بووه‌و فه‌ریق موه‌فه‌ق كه وه‌كیل وه‌زیری ناوخۆیه‌وه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بۆ هه‌مائاهه‌نگی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت و ئاسایش و پاراستنیش سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات و كۆبونه‌وه‌ی نهێنی ده‌كه‌ن".
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك ڕاشیگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ڵێن"كه‌ركوك داگیركراوه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێری ئه‌منییان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌غدا له شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ریشدا نه‌پچڕیوه، به‌ده‌یان بینایه‌و به‌نزینخانه‌و كۆمپانیای پارتی مه‌زره‌عه‌و گه‌راج و چێشتخانه‌ی پارتی له‌و شاره‌دا وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه‌و پارێزراوه".
به‌بۆچونی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه "ئه‌گه‌ر سه‌رحه‌د قادر‌و ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه له‌هه‌رێم ماونه‌ته‌وه‌و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان، ئێمه ده‌توانین كار ئاسانییان بۆ بكه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان با ئه‌وه‌نده ئیهانه نه‌كرێن".
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌رێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی شاری كه‌ركوك، له‌سه‌ر پرسی ڕِیفراندۆم"به‌لێ بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه لای ئێمه‌یه، به‌ڵام ئێمه نه‌مانناردوو بۆ سنوره‌كان و بازگاكان، ئه‌وه‌ی كه ناردوویه‌تی لیوا شێركۆ عه‌بدوڵایه كه‌لێپرسراوی هێزه‌كانی پاراستنی سنوره‌كانه، ئه‌وه ئه‌و بڕیاره‌كه‌ی هه‌موو جێگاكان كردووه تاوه‌كو ڕێ و شوێنی له‌گه‌ڵ بگرنه به‌ر، واته پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه ئاگاداره، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ش تاوه‌كو ئێستا پارتی هیچ قسه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه نه‌كردووه، كه‌پێشتر له‌سه‌ر نه‌جمه‌دین كه‌ریم و رێبوار تاڵه‌بانی كردبویان".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه وه‌زاره‌تی ناوخۆیی هه‌رێم، نوسراوێكیان ئاراسته‌ی ئه‌وان كردووه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌ی كه له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوكیان به‌جێهێشتووه.
سه‌رچاوه‌كه ووتی"ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه، كۆمه‌ڵێك رێ و شوێنمان گرتۆته به‌ر، له‌وانه ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بدات ئیجرائات به‌رامبه‌ر ئه‌مانه بكرێت كه شوێنه‌كانیان به‌جێهێشتووه، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر دروستكردوون".
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند كه‌ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم نوسراوی فه‌رمی نه‌كردایه"ئێمه ئیجرائاتمان به‌رامبه‌ریان نه‌ده‌كرد".
به‌پێی زانیارییه‌كان و ئه‌و دۆكۆمێنتانه‌ی به‌ر ده‌ستی وێستگه نیوز كه‌وتووه له‌پۆلیسی شاری كه‌ركوكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ی هه‌رێم پۆلیسی كه‌ركوكی ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو پۆلیسی گه‌ڕاندۆته‌وه مووچه‌یان بۆ دابینكردوون.
وێستگه نیوز، چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و نوسراوی تری له‌به‌رده‌ستدایه كه ده‌یسه‌لمێنێ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌غداو پۆلیسی شاری كه‌ركوك هه‌یه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وێستگه نیوز، په‌یوه‌ندی كرد به عه‌مید سه‌رحه‌د قادره‌وه ناوبراو ڕایگه‌یاند "به‌داخه‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و نوسراوه‌ی كردووه له‌سه‌ر بابه‌تی مووچه، وه‌زاره‌تی ناوخۆیی هه‌رێم زۆرینه‌یان دوو پۆست و سێ پۆستیان هه‌یه، له‌هه‌موو پۆسته‌كانیش مووچه‌و نه‌سرییان هه‌یه".
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه وتی"ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئاواره‌بووه له‌سه‌ر پارتی ئاواره‌بوو، به‌راستی پارتیش پاداشتی دانه‌وه".
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ڕاسته ئه‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر پۆلیسی گشتی هه‌رێمی كوردستان"به‌ڵام بڕیاره‌كه كاتییه‌و نه‌ده‌بوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم نوسراو بكات بۆ پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی باشه تاوه‌كو ده‌ربكرێن له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌غدا".
سه‌باره‌ت به بڕیاری ده‌ستگیركردنی سه‌رحه‌د قادر‌و ئاراسته‌كردنی ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن لێپرسراوێكی سه‌ربازی باڵای كورده‌وه بۆ سه‌ربازگه‌كان و هێزه‌كانی سنور تاوه‌كو بڕیاره‌كه جێ به‌جێ بكرێت، ناوبراو وتی "من خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه یه‌كه‌م كه‌سم له‌سه‌ر ریفراندۆم سزا دراوم و بڕیاری ده‌ستگیركردنم بۆ ده‌رچووه، كاتی خۆیشی له‌سه‌ر بڕیاری كه‌ریم سنجاری نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم هه‌رمنبووم پێشی هێزه‌كانی عه‌مه‌لیاتی دیجله‌م گرت كه بێته ناو كه‌ركوك، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش سزا درام، ئه‌مجاره‌ش باجی ڕیفراندۆممان دا من پێی سه‌ربه‌رزم".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاگاداری بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ته؟ سه‌رحه‌د قادر وتی"پارتی هیچی له‌وباره‌یه‌وه نه‌وتووه، به‌ڵام من ده‌زانم ته‌نسیقێكی زۆر له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه".
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی كه‌ركوكیش كه ئه‌و لێپرسراوی بوو وتی"له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێم پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كان هه‌یه، ته‌نها كه‌ركوكیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هیچ هه‌ڵوێستێكمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمه‌وه به‌دی نه‌كرد، به‌داخه‌وه كه ده‌ڵێن كه‌ركوك داگیركراوه له‌هه‌مانكاتدا نوسراویش بۆ دام و ده‌زگای ئه‌و شاره ده‌كرێت ته‌نسیقی به‌هێزیش هه‌یه".
PM:12:11:24/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 10880
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت