فه‌رمانده‌یه‌كی پاسداران: گورزێك له دوژمنان ده‌وه‌شێنین له مێژودا وێنه‌ی نه‌بوبێت
مه‌نسور روانكار، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی چواره‌م له هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران
وێستگه نیوزـ
فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی چواره‌م له هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران هۆشداری له هه‌ر سه‌ركێشییه‌ك ده‌دات كه "دوژمنان"ی وڵاته‌كه‌ی په‌نای بۆ به‌رن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس، مه‌نسور روانكار، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی چواره‌م له هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران له‌میانی مانۆڕێكی سه‌ربازیی هێزه‌كانی به‌سیج، له بۆنه‌ی (هه‌فته‌ی به‌رگریی پیرۆز)دا وتارێكی پێشكه‌ش كردوه.
له وتاره‌كه‌یدا روانكار رایگه‌یاندوه كه سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی "هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنان"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه سه‌رجه‌م پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان له‌ناوخۆی ئێران‌دا دابین ده‌كرێن.
سه‌ركرده‌كه‌ی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "ئه‌گه‌ر دوژمنان هه‌ر هه‌نگاوێك بنێن، به‌جۆرێك وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه كه له مێژوودا وێنه‌ی نه‌بوبێت".
ێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌مممه 22ی ئه‌یلولی 2017، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار نمایشێكی سه‌ربازی سوپای پاسدارانی ئێرانیان له شاری ئه‌هوازی باشووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا 30 كه‌س كوژران و زیاتر له 60ی دیكه‌ش برینداربوون.
دوای روداوه‌كه‌ش بزوتنه‌وه‌ی خه‌باتی رزگاركردنی ئه‌هواز "حركه نصال تحریر أحواز" به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه راگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانیش ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ره‌شبگیری له سنووری ئه‌و شاره كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، ئیسرائیل و سعودیه درێژ كرد و به‌ڵێنی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی توندیان دا.
PM:09:44:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5477
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت