سهروهر عهبدولرهحمان: ئەمە دوا "وێستگهی" ژیانی سیاسیی د.بەرهەمە
د.بەرهەم ساڵح
وێستگه نیوزـ
جیابونەوەی دکتۆر بەرهەم ساڵح لە یەکێتی نیشتمان کوردستان و دروستکردنی هاوپەیمانی بۆ دیمۆکراسی و دادپەروەری و پاشان گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی دوای دەستنیشانکردنی وەک کاندیدی ئهو حزبه بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، پرسیاری زۆری لای هاودیدانی هاوپەیمانی دروستکردوە و زۆرێک بە سەرسوڕمانەوە دەڕواننە ئەو هەنگاوە.
د.سەروەر عەبدولرەحمان، یەکێک لە ئەندامانی پێشووی دەستەی دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی بۆ دیمۆکراسی و دادپەروەری لهوبارهیهوه به دهنگی ئهمریكای راگهیاند " کاتێک قەوارەی هاوپەیمانی بۆ دیمۆکراتی و دادپەروەری هاتەکایەوە، بنەماکانی ئەوە بوو دوور بێت لە خزم خزمێنە و حزب حزبێنە و ناوچەگەری و جیاوازیی نێوان چین و توێژەکان، هەوڵیش بدات زۆرترین چین و توێژی کۆمەڵی کوردەواری لە رێزەکانی خۆێدا کۆ بکاتەوە، ئەمە بوو وای لێکردین لە رێزەکانی یەکێتیی کە ژمارەیەکی بەرچاو کادیر بوین، لە سەرکردایەتی و کادری بێلایەن و لایەنەکانی تریشی لە دەور کۆبوەوە، بێینه دهرهوه."
دهشڵێت: "جگە لەمە ئێمە لەو کاتە باوەرمان بەوەش هەبوو کە سەرکردەیەکی وەک د.بەرهەم ساڵح دەتوانێت رێبەرایەتی ئەم رەوتە بکات وە ئێمە باوەرێکی تەواومان بە د. بەرهەم هەبوو لەبەر ئەوەی خۆێ ئەو قسانەی کە وا دەیکرد ئەو کاتە کە باسی لەوە دەکرد دورین لە هەموو کارێکی ژێربەژێر، هەمیشە دەیوت ئامانجمان دامەزراندنی حکومرانییەکی دادپەروەرە، ئێمە متمانەمان بهو قسانە کردبوو، بەڵام بەداخەوە لە دووا رۆژەکاندا بینیمان هەوڵ و کۆششەکان ئەوەندەی بۆ دابینکردنی پلە و پۆستێک بوو، بۆ سەرگرتن و بە جێگەیاندنی پرۆژەکە نەبوو".
سهبارهت به پرسیارێكی دهنگی ئهمریكا كه ئایا هاودیدانی د.بهرههم ئاگادار خواست و نیازە ئاشکرا و وەک دەوترێت نهینیەکانی د.بەرهەم بوون ؟ له وهڵامدا دكتۆر سهروهر دهڵێت: "نەخێر ئێمە هەستمان نەکردبوو کە مەبەستێکی وای هەیە".
له بهشێكی دیكهی چاوپێكهوتنهكهدا، ئهو ئهندامهی دهستهی دامهزرێنهری هاوپهیمانی وتویهتی:"خەڵک هەبوە حزبەکەی لەپێناو پۆست و ئیمتیازاتدا بەجێبهێڵیت وەک کادری خوارەوە یان وەک سەرکردایەتی، بهڵام ئەوەی دکتۆر بەرهەم کردی ئەتوانم بڵێم لە مێژووی کاری حزبایەتی لە کوردستاندا بێ وێنەیە، چونكه نەمانبینیوە لە مێژووی پارتەکانی کوردستاندا سەرۆکی حزب، حزبەکەی بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی لە دەرەوە پۆستێکی تری دەست بکەوێت".
بهوتهی دکتۆر سەروەر، "ئەمە دوا ( وێستگهی) ژیانی سیاسیی د.بەرهەمە"، وتیشی:"دکتۆر بەرهەم متمانەی لەدەستداوە"، دهشڵێت: "گۆڕانکاریی ریشەیی بۆ خەڵکی کوردستان لە کوردستان دەکرێت نەک بە پۆستێکەوە لە بەغدا کە پۆستێکی (شکلی)یە، لە رابردوشدا سەرۆک کۆمار بەداخەوە نەیتوانیوە کارێک بکات بەو شێوازە لە بەرژەوەندیی کورد بشکێتەوە، هەرچەندە ئەگەر سەرۆک کۆمار بەهێزیش بێت، بە قەد جەنابی مام جەلال بەهێز نابێت".
دوای دەستلەکارکێشانەوەی وەک سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەرەوەری و گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی یەیلولی 2018، د.بەرهەم ساڵح وەك كاندیدی فەرمیی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رێوشوێنە یاساییەكانی گرتەبەر و ناوی خۆی بۆ گرتنەدەستی ئەو پۆستە تۆماركرد.
PM:08:47:23/09/2018
ئهم بابهته 14500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت