كوردێكی تر سزای سێدارهی بهسهردا سهپێندرا
وێستگه نیوز ـ
مەحیەدین ئیبراهیمی، بەندکراوی سیاسی کورد کە لەبەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە راگیراوە، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندا.
بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سزای سێدارەی بەسەر مەحیەدین ئیبراهیمی تەمەن 40 ساڵ و خەڵکی گوندی ئاڵکاوێی شنۆ سەپاند.
رێكخراوهكه ئهوهشی وتووه: دانیشتنی دادگایی ناوبراو رۆژی دووشەممە 20ی ئابی 2018، بهڕێوهچووه و ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی ئهیلول بە فەرمی بە ناوبراو راگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەنکراوە کوردە لە هەبوونی مافی پارێزەر بێ بەش بووە.
ئەو بەندکراوە کوردە ساڵی 2017 له کاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بوو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای بێمزورتێ کرایە ئامانج و دوای ئەوەی قاچی بە سەختی بریندار بوو، دەستبەسەر کرا و لەوکاتەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە و بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە راگیراوە.
مەحیەدین ئیبراهیمی خێزاندار و خەڵکی گوندی ئالکاوێی شنۆ، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەل حزبی دیموکرات دەستبەسەر و ماوەی 14 مانگ لە بەندیخانە ڕاگیرابوو.
برایەکی دیکەی مەحیەدین بەناوی نورەدین بانهمهڕی لەکاتی کۆڵبەری و بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوه.
هــ. ر
PM:08:21:23/09/2018
ئهم بابهته 4784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت