گەنجێک لەڕوباری سیرواندا خنکا
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێك له روباری ئاوی سیرواندا خنكا و دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ده‌رهێنرایه‌وه.
رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2018، گه‌نجه‌كه لەکاتی مەلەکردندا لەڕوباری سیرواندا خنكاوه.
وتەبێژی پۆلیسی گه‌رمیان وتیشی گه‌نجه‌كه بەناوی (هەردی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) لەدایکبووی ساڵی 2000ه‌و دانیشتوی قەزای کەلاره.
وتیشی: دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی شارستانی تەرمی ئەوگەنجەیان لەڕوباری سیروان دۆزیەوەو بەمەبەستی بشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.
PM:06:33:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت