دوو كارمەندی پۆلیس سێ هه‌زار و 500 دۆلاریان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی

‌دوو کارمەندەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان

وێستگه‌ نیوز ـ
دوو كارمەندی پۆلیسی گەرمیان بڕی سێ هه‌زار و 500 دۆلاریان گەڕاندەوە بۆ خاوەنەكەی و بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیانیش پاداشتیان دەكات.


بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "دوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی ناحیەی رزگاری بڕی سێ هه‌زار و 500 دۆلاری ئەمریكی و 25 هەزار دیناری عیراقییان دۆزیوەتەوە".

بەپێی راگەیاندراوەكە: خاوەنی پارەكەیان دۆزیوەتەوە و پارەكانیان بۆ گەڕاندوه‌تەوە".

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیان ئاگاداری گەڕانەوەی پارەكە بووە و خەڵاتی ئەو دوو كارمەندەی كردووە".

هــ. ر


PM:06:20:23/09/2018






ئه‌م بابه‌ته 3852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو