شاسوار عه‌بدولواحید و هاوسه‌ره‌كه‌ی دور له‌سیاسه‌ت له‌به‌رنامه‌یه‌كدا ده‌رده‌كه‌ون
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جولانه‌وه نه‌وه‌ی نوێ
وێستگه نیوز-
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جولانه‌وه نه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی شۆخان حسێن له‌به‌رنامه‌یه‌كدا دور له‌سیاسه‌ت باس له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تایبه‌تی خۆیانكرد
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی 2 به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و شۆخان حسێن-ی هاوسه‌ری تۆماركرد.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا، كه وابڕیاره كاتژمێر 6:30 خولەکی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه په‌خش بكرێت، شاسوار عه‌بدولواحید و هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ڵامی دوو پێشكهششكاری كه‌ناڵه‌كه ده‌ده‌نه‌وه كه ته‌واوی پرسیاره‌كانیان له‌سه‌ر ژیانه تایبه‌ته كۆمهڵایهتییهكهیانه.
له‌به‌رنامه‌كه‌دا وێڕای گێڕانه‌وه‌ی ژیانی زانكۆ و ماڵ و شوێنی كار و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی شاسوار عەبدولواحید، ئاماده‌بووان به پرسیاری دور له‌سیاسه‌ت به‌شداری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و دیوی ژیانی سیاسی و میدیایی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بزانن.
PM:06:05:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 20217
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت