فازڵ میرانی: پێشمه‌رگه‌كانی پارتی به‌ته‌نیا به‌رگرییان له‌ كوردستان كرد

‌فازڵ میرانی‌، سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌

وێستگه‌ نیوزـ

سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ ته‌نیا به‌رگریان له‌ كوردستان كرد و به‌غدایان ناچار كرد، رێگه‌ی‌ پیرمام بگرێته‌ به‌ر بۆ گفتوگۆ.

له‌ میانی‌ وتارێكدا كه‌ له‌ ئاهه‌نگی‌ بانگه‌شه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ شارۆچكه‌ی‌ خه‌بات ئاراسته‌ی‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی‌ پارتی‌ كرد، فازڵ میرانی‌، سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان باسی‌ له‌ "رێبازی‌ بارزانی‌ كرد و وتی‌: له‌ 1946ه‌وه‌ تا 1975 پارتی‌ هۆشیاری‌ میللـه‌تی به‌رز كرده‌وه‌ و میللـه‌تی یه‌كخست و وایكرد، میللـه‌ت له‌یه‌ك تێ بگات، چونكه‌ پێشتر له‌ رووی‌ شێوه‌ زاره‌كانه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان له‌یه‌ك تێ نه‌ده‌گه‌یشتن و دوای‌ وایلێهات پێشمه‌رگه‌ له‌ زاخۆوه‌ بچێت له‌ قه‌ره‌داغ شه‌هید بێت. "

وتیشی: پارتی‌ حزبی‌ هه‌موو پێكهاته‌ و ئایینه‌كان بووه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی‌ مانه‌وه‌ی‌ ئه‌م حزبه‌ و په‌یڕه‌و و پرۆگرامی‌ پارتی‌ له‌گه‌ڵ بۆچوونی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ ده‌گونجێت و له‌ هه‌مووشی‌ گرنگتر، رێبه‌رایه‌تییه‌ك له‌ناو ئه‌م حزبه‌ هه‌بوو، كه‌ هه‌موو پێكهاته‌كان بڕوایان پێ بوو، ئه‌ویش مه‌سته‌فا بارزانی‌ بوو كه‌ ره‌حمه‌تی‌ خوای‌ لێبێت كه‌ نه‌ شوێن كۆشك و ته‌لار كه‌وتبوو، نه‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ و ته‌نانه‌ت هه‌موو حكومه‌ته‌كان ده‌یانویست هه‌موو شتی‌ بۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ده‌یوت من كێشه‌م نییه‌ و خه‌بات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ میله‌تی‌ خۆم ده‌كه‌م و ره‌وشی‌ خه‌ڵك باش بكه‌ن، منیش تاكێكم له‌ ناو ئه‌و میله‌ته‌.

فازل میرانی باسی له‌وه‌شكرد: كاتێك له‌ 1947 مسته‌فا بارزانی‌ روویكرده‌ سۆڤیه‌ت، 500 پیاوی‌ له‌گه‌ڵ بوو كه‌ زۆربه‌یان بارزانی‌ بوون، به‌ڵام كاتێك شۆڕش توشی‌ نسكۆ بوو، 500 هه‌زار كه‌س له‌گه‌ڵی‌ ئاواره‌ بوون، كه‌ بارزانییه‌كان كه‌مینه‌ بوون، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ شۆڕش بۆ هه‌موو خه‌ڵكی‌ كوردستان بووه‌.

وتیشی: "بارزانی‌ رایگه‌یاندووه‌، ئێمه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ ده‌ده‌ین كه‌ سه‌روماڵی‌ خۆمان له‌ پێناو كوردستان به‌خت ده‌كه‌ین، ئێمه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌مان جێبه‌جێكردووه‌، له‌ پردێ و مه‌خمور و سحێلا پێشمه‌رگه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ ته‌نیا به‌رگریان له‌ كوردستان كرد و حكومه‌تی‌ عیراقیان ناچار كرد جارێكی‌ دیكه‌ رێگه‌ی‌ پیرمام بگرێته‌ به‌ر."



PM:05:57:23/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 8868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو