بەلای ئەردۆغانەوە گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌رده‌م داهاتووی سوریا، یەپەگەیە
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری توركیا به ناڕاسته‌وخۆ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌رده‌وام داهاتوی سوریا هه‌ژمار ده‌كات.
پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و نیویۆرك گه‌شته‌كه‌ی ده‌ستپێ بكات، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیی دا و وتی: "گه‌وره‌ترین كێشه‌ی به‌رده‌م داهاتووی سوریا له ئێستادا، ئه‌و گۆمی تیرۆره‌یه كه له خۆرهه‌ڵاتی فورات هه‌یه و له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا پشتیوانی ده‌كرێن."
سایتی روسیا توده‌ی بڵاویكرده‌وه‌ته‌وه كه ئه‌ردۆغان مه‌به‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بووه كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل-یه‌په‌گه پێكهاته سه‌ربازییه‌كه‌ی پێكده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره ئه‌و هێزانه به هاوپه‌یمانی په‌كه‌كه ده‌زانێت كه له توركیا قه‌ده‌غه‌كراوه.
سه‌رۆك كۆماری توركیا راشیگه‌یاند كه له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌كانی خولی نوێی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و تیایدا باس له‌و قه‌یرانه مرۆییه ده‌كات كه له سوریا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئه‌مریكا داوامان لێ بكات كۆده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئێستاش هیچ شتێك له‌وباره‌یه‌وه له‌ئارادا نییه".
PM:04:29:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1425
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت