به‌وێنه... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێک ماده‌ی خۆراكیدا گیرا کە داعش شاردبوویەوە
وێستگه نیوز -
هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق رایگه‌یاند كه ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی خۆراكیدا گرتووه كه چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له چیای حه‌مرین شاردبوویانه‌وه.
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا له زنجیره چیای حه‌مرین، هێزه‌كانی لیوای شه‌شی پۆلیسی فیدڕاڵی به پشتیوانی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین توانییان دوو مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش بدۆزنه‌وه".
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌ناو ئه‌و دوو مۆڵگه‌یه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر چوار مۆتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراو و هه‌شت بۆمبی چێنراودا گیرا و له‌لایه‌ن ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازییه‌وه پوچه‌ڵكرانه‌وه".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی ئاشكراشیكرد كه هاوكات هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی خۆراكیدا گرتووه كه چه‌كدارانی داعش شاردبوویانه‌وه.
PM:02:45:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2037
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت