روحانی: تره‌مپیش به ده‌رده‌كه‌ی سه‌دام ده‌چێت
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران
ویستگه نیوز-
له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی 38ه‌مین ساڵیادی جه‌نگی ئێران-عیراقد له تارانی پایته‌خت سه‌ركۆماری ئێران رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ك سه‌دام حسێن رێككه‌وتنی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌دامدا هات به‌سه‌ر ئه‌ویشدا دێت.
له‌وتاره‌كه‌یدا كه به‌رله هێرشه‌كه‌ی ئه‌هواز پێشكه‌شی كرد، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران وتی: دوای 38 ساڵ روبه‌ڕوی ئه‌و لایه‌نه بوونه‌ته‌وه كه هانی سه‌دامی ده‌دا، پاشان ئه‌مریكا دوای 12 ساڵ له گه‌مارۆ له‌گه‌ڵ ئیران‌دا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشت و بۆ ته‌نها یه‌ك رسته، ماوه‌ی 17 رۆژ ئاماده‌بووانی سه‌ر مێزه‌كه چاوه‌ڕوانیان كرد.
روحانی جه‌ختیكرده‌وه كه رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی جیهان و ناوچه‌كه‌دایه و وتی، "به‌ڵام چیرۆكی سه‌دام لێره‌دا دووباره بووه‌وه و جه‌نگه‌كه‌ی پێش 38 ساڵ ده‌ستیپێكرده‌وه، ئه‌وكاته شه‌ڕی وڵاتێك بوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كاری ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ت نه‌ماوه و ئه‌مریكا راسته‌وخۆ روبه‌ڕوی گه‌لی ئێران وه‌ستاوه".
روحانی رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌دام حسێن-ی سه‌ركرده‌ی روخێنراوی عیراق رێككه‌وتنی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه ، بۆیه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌دامدا هات به‌سه‌ر ئه‌ویشدا دێت.
جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران-عیراق كه 22ی ئه‌یلولی 1980 تا 20ی ئابی 1988 به‌رده‌وامبوو، به یه‌كێك له گرنگترین رووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێت.
گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كه به‌هۆی كێشه‌ی سنور و رێگای ئاوییه‌وه په‌ره‌یان سه‌ندبوو، له‌ساڵی 1975 له‌سه‌رده‌می محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی، شای ئێران به‌ڕێككه‌وتنی جه‌زائیر تا راده‌یه‌ك هێوربوبووه‌وه. به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی پێنج ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی جه‌زائیردا، شۆڕشی ئێران به‌سه‌ركردایه‌تیی خومه‌ینی ئه‌نجامدرا و بووه هۆی تێكچوونی سه‌رجه‌م پرده‌كانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئیدی سه‌دام حسێن كه له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌وه پشتگیریی ده‌كرا، جه‌نگی دژی ئێران راگه‌یاند.
هه‌ردوو وڵات ده‌ستیان به بۆردومانكردنی پایته‌ختی یه‌كتری كرد وجه‌نگه‌كه زیانێكی زۆر گیانی و مادیی لێكه‌وته‌وه و هه‌ردوولا به‌پابه‌ندبوون به بڕیاری ژماره 598ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 20ی ئابی 1988دا كۆتاییان به جه‌نگه‌كه هێنا.
PM:09:48:22/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2965
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت