سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌سره خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كاندید ده‌كات
دكتۆر واسب سه‌لمان عامود
وێستگه نیوزـ
سیاسه‌تمه‌تدارێكی شاری به‌سره كه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ی ئایاری رابرودی عیراقیش نه‌كردوه، بڕیاریدا به فه‌رمی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكات.
دكتۆر واسب سه‌لمان عامود، سیاسه‌تمه‌تداری به‌سره له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "به‌فه‌رمی خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندیدكردوه، ئه‌وه‌ش له میانی به‌ڕێوه‌چونی بۆنه‌یه‌ك له به‌سره كه لایه‌نگرانم و پیاوماقوڵانی هۆزه‌كان ئاماده‌ی بوون، پیشتریش به فه‌رمی داوایه‌كم ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته كردوه".
عامود راشیگه‌یاندوه كه خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌ركێكی یاساییه به‌تایبه‌ت بۆ دۆخی ئێستای به‌سره كه روبه‌ڕوی قه‌یران و كوژرانی رۆڵه‌كانی بوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: "هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دانراوه، له مندا هه‌یه و ئاماده‌شم له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كاندیده‌كان بۆ ئه‌و پۆسته سیمینار بكه‌م".
واسب سه‌لمان عامود شمه‌ری، له‌دایكبوی 1943ی قه‌زای شه‌تلعه‌ره‌به له پارێزگای به‌سره و بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری پزیشكی له زانكۆی بریستوڵ-ی به‌ریتانیا له ساڵی 1973 به‌ده‌ستهێناوه و چه‌ند ساڵێك مامۆستای زانكۆی به‌سره بووه و ساڵی 2005 بۆ 2009 بوه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره و خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی دامه‌زاوه‌یه‌ك بۆ داڵده‌دان و چاودێریكردنی منداڵی بێ دایك و باوك به‌ناوی (دامه‌زراوه‌ی بێ دایك و باوكانی نیشتمانی) به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
PM:06:24:22/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2989
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت