حكومه‌تی‌ عیراق دووخاڵی‌ گومركی‌ له‌سه‌ر رێگای‌ كه‌ركوك- هه‌ولێر و كه‌ركوك- سلێمانی دانا


وێستگه‌ نیوز -
حكومه‌تی‌ عیراق  له‌سه‌ر رێگاكانی‌ كه‌ركوك - هه‌ولێر و كه‌ركوك - سلێمانی دوو خاڵی گومرگی‌ دانا و داهاته‌كه‌ی‌ بۆ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ی‌ ئه‌یلولی‌ 2018 به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دوو خاڵی گومرگی له‌نێوان هه‌ولێر-كه‌ركوك و كه‌ركوك-سلێمانی كرانه‌وه‌ و داهاته‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی‌.

پێشتر به‌ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم، رێگای كه‌ركوك- هه‌ولێر كرایه‌وه‌ و عیراق له‌ رێككه‌وتنه‌دا مه‌رجی دانانی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ی سه‌پاند.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ر كاڵایه‌كی هاتوو و رۆشتوو له‌و دوو رێگایه‌ رێژه‌ی سه‌دا 5 گومرگی‌ لێده‌سه‌نرێت كه‌ سه‌دا 4ی‌ بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌وی‌ تریشی‌ بۆ شاری‌ كه‌ركوك خه‌رج ده‌كرێت.


PM:12:10:22/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 3328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو