زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران
وێستگه نیوز -
له ئه‌نجامی هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار بۆسه‌ر نمایشی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له ئه‌هواز حه‌وت كه‌س كوژراون و 20ی تر برینداربوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به سوپای پاسدارانیشه‌وه له شاره جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانی نمایشی سه‌ربازی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق- ئێران.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی نمایشی سه‌ربازی هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌هواز، چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد.
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا به‌رپرسی كاروباری قوربانییانی سوپای پاسداران له پارێزگای خوزستان كوژراوه.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای پاسداران كوژران كه تا ئه‌م ساته ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته حه‌وت سه‌رباز.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ئه‌نجامی رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان دوو چه‌كداری ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه كوژراون و پۆلیس به‌دوای دوو چه‌كداری تره‌وه‌یه.
ئاژانسی ئیرنای حكومیش بڵاویكرده‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا 20 كه‌س برینداربوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
AM:10:40:22/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 21469
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت