حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان "بایكۆت"یان بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز-
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان، ژماره (1) ی بڵاوكراوه‌ی بایكۆتیان بڵاوكرده‌وه كه به‌مانشێتیێكی گه‌وره له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا نوسراوه "هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مان، كارتۆنی و گاڵته‌جارییه، به‌شداری ده‌نگدان مه‌كه‌و بایكۆتی بكه، به‌ده‌ستی خۆت ژیانی خۆت خراپتر و ئاینده‌ت تاریكتر مه‌كه".
ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان له‌كاتێكدایه كه‌ته‌نها ماوه‌ی 10 رۆژی ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌سه‌رجه‌م حزبه‌كانی كوردستان له‌ململانێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی 111 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان له‌رێگه‌ی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌وه ڕاو هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه هه‌ر له‌میانه‌ی لاپه‌ڕه یه‌كیدا ده‌ڵێت "با له‌باتی به‌شداریكردن، رۆژی ده‌نگدان بكه‌ینه رۆژی (نا) وتن به‌م ده‌سه‌ڵاته‌و سینارێۆی هه‌ڵبژاردن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن "با به‌هێنانه مه‌یدانی ریزی ناڕه‌زایه‌تیمان له‌ژێر دروشمی نان و ئازادی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتووانه ئه‌م گاڵته‌جارییه به‌شكست بكێشین".
له‌بڵاوكراوه‌كه‌دا، حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و تیایدا هاتووه " دیسانه‌وه سازدانی هه‌ڵبژاردنێكی تر له‌هه‌رێمی كوردستاندا له‌لایه‌ن حزبه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵات و به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و حزبانه‌ی كه خۆیان به‌ناڕازی له‌ده‌سه‌ڵات ناوزه‌د ده‌كه‌ن بریاری لێدرایه‌وه به‌مجۆره هه‌موو شه‌رعییه‌تدانه‌وه به‌خۆیا و له‌پێناو دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامان له‌نێویانداو هه‌روه‌ها به‌ئومێدی راستكردنه‌وه‌ی باری لاری ئه‌زمونی شكستخواردووی حوكمڕانی هاوبه‌شیان جاریكیتر خه‌ڵكی كوردستان راكێشنه‌وه به‌رده‌م سندوقه‌كانی ده‌نگدان".
هه‌ر له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا عوسمانی حاجی مارف سكرتێری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و كه تیایدا هاتووه "نابێت ئیتر رێگا بده‌ین ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه به‌رده‌وامی به‌ژیانی سیاسی خۆی بدات، ئیراده‌مان پێشێل بكات، هه‌ربۆیه نه‌چون بۆ ده‌نگدان و بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن به‌مانای شكۆ شكاندنی بانگه‌وازی ته‌واوی ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه دوباره بمانخه‌نه‌وه قاڵبی بێ ئیراده‌یی و زه‌بونی".
عوسمانی حاجی مارف له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه كه نه‌چون بۆ ده‌نگدان و بایكۆت، خۆئاماده‌كردن و هه‌وڵدانه بۆ ئه‌و رێگا‌و شێوازه‌ی كه ده‌مانه‌وێت ڕزگارمان بێت له‌كاره‌سات و ده‌ردو مه‌ینته‌تییه‌كان خودی ده
سه‌ڵاتێك كه هه‌رگیز شایسته‌ی ژیان كردن نییه له‌ژێر سایه‌یدا، ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه چاره‌نوسی خۆمان له‌ده‌ست بگرین".
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، حیزبێکی مارکسیستی کوردستانی عێراقە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە. لە سەرەتای دەمەزراندنیەوە بە شێوازی نهێنی کاری خۆی کردوە. پاش خۆپیشاندانەکانی ٢٠١١ لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە مۆڵەتی ڕەسمی پێدراوە، بەڵام تا ئێستا بودجەی حزبی ئەو حوکمەتەی ڕەت کردۆتەوە.
PM:12:20:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت