ئه‌مینداری یه‌كگرتوو: ده‌بێ به‌روحیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو
وێستگه نیوز -
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه ده‌بێ له هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌روحیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌م دزیه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێمان كراوه به‌شداری بكه‌ین و زۆرترین ده‌نگ بهێنین.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی 2018 سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری خه‌لیل ئیبراهیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی یه‌كگرتوو و سوهه‌یب زێباری راوێژكاری ئه‌مینداری گشتی له وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ بادینان سه‌ردانی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شی كرد و له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێرانی یه‌كه‌ی رێكخستنی به‌رده‌ڕه‌ش و پشتیوانانی لیستی به‌ره‌و ئیصلاح ژماره 119 به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له وته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بووان ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه و رایگه‌یاند كه "یه‌كگرتوو سه‌ره‌تای كار‌و چالاكیه‌كانی به وه‌رزشی و هونه‌ر و مه‌ڵبه‌ندی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ده‌ست پێكرد و هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه گرنگی به‌و بوارانه داوه و به تێڕوانین و مه‌نهه‌جیه‌تی خۆیه‌وه هاته مه‌یدان".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وتی: "یه‌كگرتوو نه‌هجی ئیصلاح و خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگایه.. یه‌كگرتوو هه‌ڵبژاردن وه‌كو وه‌سیله‌ی گه‌یشتن به ئامانجه‌كان سه‌یرده‌كات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌ساڵی 1992 تاوه‌كو ئێستا هه‌میشه به‌شداری هه‌ڵبژاردنمان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین چونكه باشترین بژارده‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاته..".
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌بێ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان به‌روحیه‌تی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌م دزیه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێمان كراوه به‌شداری بكه‌ین و زۆرترین ده‌نگ بهێنین..".
PM:09:54:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت