پۆلیس: له قه‌ڵادزێ كچ و كوڕێك گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له قه‌ڵادزێ كچێك به‌هۆی ژهر و گه‌نجێك به‌هۆی كاره‌با گیانیان له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاتژمێر 4:00 گه‌نجێك به‌ناوی (ع.م.ر.) له‌دایك بووی ساڵی1995 پیشه‌ی شوان، دانیشتووی بانوه‌قه‌ل له سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌هۆی ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ست دا و پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كچێك به‌ناوی (ش.م. ٲ.) پیشه‌ی كچی ماڵ، له‌دایك بووی ساڵی 1996 دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ژه‌هری قه‌ڵاچۆكردنی زینده‌وه‌ره زیانبه‌خشه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا".
پۆلیس ده‌ڵێت: "بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی ته‌رمی كچه‌كه به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی".
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌ردوو رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
PM:07:48:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 10208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت