گروپێگی كچان گوڵیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی سلێمانیدا به‌خشییه‌وه
گروپی كچانی كوردستان
وێستگه نیوزـ
بۆ دورکەوتنەوە لە قەیرانەکان و گرژییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه لە سلێمانی گروپی كچانی كوردستان گوڵی سپییان پێشكه‌ش بەخەڵک کرد.
شنیار حه‌سه‌ن، به‌رپرسی گروپی كچانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌هۆی قه‌یرانه‌كان و گرژییەکانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه لە هەرێم به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی، گروپه‌كەمان گوڵی سپییان پێشكه‌ش به خەڵک کرد.
لەبارەی ئامانجی دروستکردنی گروپەکەیانەوە شنیار حه‌سه‌ن وتی: مه‌به‌ست له دروستبوونی گروپه‌كه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی و هۆشیارییه له‌ناو خانمان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و پشتگیریكردنی كاره‌كانیانه.
وه‌ك ده‌ستپێكیش ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 19ی ئەیلولی 2018، یه‌كه‌م چالاكی گروپی كچانی كوردستان بە به‌خشینه‌وه‌ی گوڵی سپی لە شاری سلێمانی له شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه و به‌رده‌م باخی گشتی دەستیپێکرد.
PM:07:48:19/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت