حه‌لبوسی: جگه‌له گه‌ل، گوێ له فه‌رمانی كه‌سی دیكه ناگرین
عەبادی و حەلبوسی
ویستگه نیوزـ
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی عیراق هیوای خواست سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بایه‌خ به ده‌نگی هاوڵاتیان بدات و جه‌ختیكرده‌وه كه په‌رله‌مان فه‌رمان له هیچ كه‌س و ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه وه‌رناگرێت.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی عیراق له وه‌ڵامێكدا بۆ لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران كه داوای لێكۆڵینه‌وه له وێنه‌گرتنی كارتی ده‌نگدان له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردبوو، رایگه‌یاند: ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه راست نییه و شتی وا ناكرێت.
حه‌لبوسی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه رۆژی سێشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2018 بڵاویكردوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندوه: به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌ستیاریی دۆخی عیراق و ئه‌وه‌ی به‌سره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هیوادارین سه‌رۆك وه‌زیران بایه‌خ به ده‌نگ و نه‌هامه‌تی و پێداویستیی هاوڵاتیان بدات و گوێ بۆ ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه نه‌گرێت كه به‌ده‌ست رابردوو و وه‌همی داهاتووه‌وه ده‌ناڵێنێت.
حه‌لوبسی جهختیكردوهتهوه كه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان له‌وانه‌ی رابردوو جیاواز ده‌بێت و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌هیچ جۆرێك رێگه به ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان نادات.
ده‌شڵێت: په‌رله‌مان خۆی راده‌ستی راسپارده و فه‌رمانی هیچ كه‌سایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێك ناكات و جگه‌له ده‌نگی گه‌ل، گوێ له ده‌نگی هیچ كه‌سێكی دیكه ناگرێت.
حه‌لوبسی پێی وایه كه هندێك له په‌رله‌مانتاران و میدیا بانگه‌شه‌یان بۆ درۆیه‌ك كردوه كه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه و ئه‌و میدیا چهواشهكارهش به ناره‌سمی و به ئاگاداری و پشتیوانیی سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێچه‌وانه‌ی یاساوه كارده‌كات.
هه‌ر رۆژی سێشه‌ممه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆی كه دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سازی ده‌كات، داوایكرد لێكۆڵینه‌وه له روداوی وێنه‌گرتنی كارتی ده‌نگدان له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقدا بكرێت.
وتیشی: چه‌ند كه‌سێك له‌كاتی ده‌نگدا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، وێنه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌یان گرتوه و ده‌بێت ئه‌مه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت.
له دانیشتنه‌كانی رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه 15و16ی ئه‌یلولی 2018، په‌رله‌مانی عیراق ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی نوێی هه‌ڵبژارد و محه‌مه‌د حه‌لبوسی له پشكی سوننه بوو به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن كه‌ریم له پشكی شیعه و به‌شیر حه‌داد له پشكی كورد بوونه جێگریی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
بڕیاریشه له 25ی ئه‌یلول په‌رله‌مانی نوێی عیراق ده‌رگای خۆكاندید كردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكاته‌وه و دوای ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عیراق كه له پشكی شیعه‌كانه.
PM:11:59:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 8257
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت