په‌رله‌مانتارێك: ئه‌و ناوانه‌ی له میدیاكان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڵاوده‌بنه‌وه راست نین
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانیی (البناء) لە پەرلەمانی نوێی عیراق پێی وایه كه ئه‌و ناوانه‌ی له میدیاكانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران پێشنیاز ده‌كرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه، بنه‌مای راستیان نییه.
عه‌بدولئیلا نائیلی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی (البناء) له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بڕیاری كشانه‌وه‌ی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و پێشتریش نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی قانون له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵگه‌یه‌كی رونه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستیان بنیادنانی پرۆسه‌ی سیاسییه، ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستیان ده‌ستگرتن نییه به كورسییه‌وه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییان سه‌باره‌ت به ناوی پیشنیازكراو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار باسی لێوه‌ده‌كرێت، دوورن له راستییه‌وه.
به‌وته‌ی نائیلی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عیراق ئازادیی ته‌واوی پێده‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنی كابینه نوێیه‌كه‌ی، دواتریش خۆی له به‌رده‌م گه‌ل و په‌رله‌ماندا به‌رپرسیار ده‌بێت له هه‌ر كه‌موكورتییه‌ك.
رۆژی سێشه‌ممه، هادی عامری، سه‌رۆكی ئیئتلافی فه‌تح، راگه‌یاند كه بڕیاریداوه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كاندید نه‌كات و جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌بێت كاندیدی ئه‌و پۆسته ره‌زامه‌ندیی سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كانی له‌سه‌ر بێت.
PM:10:11:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت