رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە-ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه‌ هەندێك كۆمپانیا رێكلامی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ڕێگه‌ی وشكانی عومڕەكاران بۆ عەرەبستانی سعودی‌ ده‌گوزانه‌وه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە-ی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: وەك وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بەرپرس نین لە بوونی هەر كێشە و گرفتێك كە بێتە بەردەم هاوڵاتیان.

ده‌شڵێت: هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە رێكلامیان لە تەلەفزیۆن و تۆڕە كۆمەڵاتییەكان كردووە، بە پێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

دەقی روونكردنەوەكە...

ما‌وەی چەند رۆژێكە لە لایەن هەندێك كۆمپانیای حەج و عومڕەوە ریكلامی ئەوە دەكرێت كە گوایە هەڵدەستن بە گواستنەوەی عومڕەكاران بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودی‌ بەرێگەی وشكانی، ئێمە لێرەوە  ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەینەوە كە تاوەكو هیچ رێنماییەكی فەرمیمان لە لایەن دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقییەوە پێ نەگەیشتووە سەبارەت بە چوونی هاووڵاتیان بۆ عومڕە بە رێگەی وشكانی و بە پاس، هەروەها ئێمە وەكو وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بەرپرس نین لە بوونی هەر كێشە و گرفتێك كە بێتە بەردەم هاووڵاتیان و هەموو ئەو كۆمپانیایانەی كە ڕیكلامیان كردووە لە تەلەڤزیۆن و تۆرە كۆمەڵاتییەكان و بە پێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، چونكە ئەمە پێچەوانەی رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەیە .

لە كۆتاییدا داوا لە كۆمپانیاكانی حەج و عومڕە دەكەین ئەوانەی كە بە نیازن عومڕەكاران ببەن بۆ وڵاتی سعوودیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بكەن بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانیان، بە پێچەوانە هەر كۆمپانیایەك بەدەر لە ڕێنماییەكان عومڕەكاران بگوازێتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت.


PM:08:55:18/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو