كاندیدێك: په‌رله‌مان ده‌كه‌ینه دۆزه‌خ بۆ نه‌یارانی یه‌كێتی
کاروان گەزنەیی
وێستگه نیوزـ
له میانی مه‌راسمی ناساندنی كاندیدەكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2018 له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كاندیدێكی ئه‌و حزبه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه په‌رله‌مان بكاته دۆزه‌خ بۆ نه‌یارانی یه‌كێتی.
وه‌ك له خوله‌كی 25ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، له مه‌راسیمه‌كه‌دا كاندیدی ژماره 60ی یه‌كێتی به‌ناوی كاروان عه‌بدولره‌حمان عه‌بدوڵا قادر ناسراو به كاروان گه‌زنه‌ییی ناسێنراو ئه‌ویش له‌سه‌ر سته‌یج وتی: "به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین په‌رله‌مان ده‌كه‌ینه به سه‌كۆیه‌ك، به دۆزه‌خێك بۆ نه‌یارانی یه‌كێتی".
كاروان گه‌زنه‌یی وتی: "یه‌كێتییه خوێن سه‌وزه‌كانی مام جه‌لان هه‌ولێری هۆلاكۆ به‌زێن، سڵاوتان لێ بێت، به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین په‌رله‌مان ده‌كه‌ینه به سه‌كۆیه‌ك، به دۆزه‌خێك بۆ نه‌یارانی یه‌كێتی، وه ده‌یكه‌ینه سه‌كۆیه‌كی خزمه‌ت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌ر له‌میانی بانگه‌شه‌ی حزبه‌كاندا،
ناسك سه‌عید خدر كاندیدی ژماره 97ی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی لیسته‌كه‌یان له سنوری قه‌زای قه‌ره‌داغ، هه‌ڕه‌شه‌ی زمان بڕینی له هه‌موو نه‌یارانی پارتی كرد.
ناسك سه‌عید وتی: "وه‌ك كاندیدێكی ئافره‌ت ده‌مه‌وێت بڵێم وه‌ك پارتییه‌ك له شاری سلێمانی له ماوه‌ی رابردوودا ته‌واوی فلێكسه‌كانم له شاری سلێمانی به ئیهانه‌یه‌كی زۆره‌وه دڕێنراوه و فڕێدراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناسك ته‌حه‌دا بووه بۆ نه‌یارانمان له سنووری پارێزگای سلێمانی".
ئه‌و ژنه كاندیده‌ی پارتی وتیشی: "به‌ڵێن ده‌ده‌م كاتێك كه چوومه په‌رله‌مان ئه‌بێت زمانی هه‌موو ئه‌و ده‌مدرێژانه ببڕم كه هه‌وڵده‌ده‌ن بچووكترین هه‌ڵوێستی پارتی كه‌مبكه‌نه‌وه".
ئه‌و ژنه كاندیده‌ی پارتی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له بواری راگه‌یاندندا و ئه‌ندامی سكرتارییه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانی پارتییه.
لە خولەکی 25دا گوێ لە کاندیدەکەی یەکێتی بگرە
کاروان گەزنەیی: پەرلەمان دەکەینە دۆزەخ
ناسک سەعید: کە چوومە پەرلەمان ئەبێت زمانی هەموو ئەو دەمدرێژانە ببڕم
PM:07:59:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 21521
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت