قوباد تاڵه‌بانی: لە پڕۆژە نوێیەکاندا ناهێڵێن دامەزراندن بە تەزکیەی لق و ناوچەکان بێت
قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی یه‌كێتی
وێستگه نیوزـ
كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدەكانی یه‌كێتی بە بەشداری قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی یه‌كێتی و كاندیدانی لیستەكە لە شاری هەولێر دەستیپێكرد، له وتارێكدا قوباد تاڵەبانی رایگه‌یاند: لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر بۆ هەموو هه‌ولێرییه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه، وتیشی "لە پڕۆژە نوێیەکاندا ناهێڵێن دامەزراندن بە تەزکیەی لق و ناوچەکان بێت، ئەو سەردەمەش بەسەرچوو رێگەبدەین لە هەولێر خوێنی كه‌سێك لەبەر ئینتیمای حزبی لە كه‌سێكی تر سوورتر بێت."
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا وتی: هه‌ولێر هه‌میشه دژی سته‌م و چۆكی به دوژمن دایاوه‌و هه‌موو كه‌سیش ده‌زانێت كێ بوو له‌وێ رۆژێ یه‌كه‌م كه‌س هاته ناو هه‌ولێرو هه‌ولێری رزگاركرد، داواشیكرد كه ده‌نگ به لیستی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن تا به‌رده‌وامبین له خزمه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م شاره خۆشه‌ویسته.
وتیشی: یه‌كێتی وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن تاكڕه‌وانه بڕیار نادات و به‌پلانی ورده‌وه خۆی بۆ چوار ساڵ خزمه‌تی داهاتوو ئاماده ده‌كردوه، بۆیه یه‌كێتیی خۆی به خاوه‌نی هه‌موو كوردستان ده‌زانێت و ئامانجیشمانه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنین تا زیاتر له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مام خزمه‌ت به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست بكه‌ین.
دواتر قوباد تاڵه‌بانی، سەرۆکی لیستی یەکێتی لە وتارێکدا وتی: دوای 27 ساڵ له راپه‌رینی مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان، جارێكی تر یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له‌شاری هه‌ولێره‌وه بروسكه‌یه‌كی تر ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی هه‌ولێر بكات و پێیان بڵێت بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كاربن، له‌پێناو ژیانێكی نوێ له‌هه‌ولێر ده‌ستبه‌كاربن، به‌هه‌مان هه‌ڵوێستی كاك كۆسره‌ت به‌رده‌وام بن و هه‌ولێر بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌ولێرییه‌كان.
وتیشی: گێڕانه‌وه‌ی بالانس و فره‌یی و یه‌كسانی بۆ هه‌ولێر ته‌نها به‌یه‌كێتی ده‌كرێت،
ته‌نها به‌هێز و بازوی هه‌ڵۆكانی دژه تیرۆر ده‌كرێت كه له مه‌خمور رێگه‌یان له داعش به‌ره‌و هه‌ولێری قه‌ڵا و مناره گرت.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند: هه‌ولێر لای یه‌كێتی ته‌نها شارێك نیه‌و لانكه‌ی شێرانه هه‌ر لێره‌وه مژده‌ی وه‌لانانی ناكۆكیه لاوه‌كییه‌كان راده‌گه‌یه‌نین و لەسه‌ر رێبازی چه‌پكه گۆڵه‌كه‌ی مام جه‌لال به‌رده‌وام ده‌بین، ناكرێت و نابێت هیچ لایه‌نێك هه‌ولێر بۆ خۆی قۆرغ بكات و ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ش ته‌نها به یه‌كێتی ده‌كرێت.
جەختیشیکردوە: بونمان له‌هه‌ولێر بۆ خزمه‌ت و بۆ هه‌لی كار‌و بۆ ئارامیه، بۆیه ئه‌وه‌ش به‌بیر خه‌ڵك ده‌هێنمه‌وه ئه‌وه یه‌كێتی بوو یه‌كه‌م شكستی به تیرۆرستانی داعش له مه‌خمور هێناو رێگه‌ی نه‌دا له داگیركارییه‌كانیان به‌رده‌وامبن، هه‌ر یه‌كێتیش بوو، زمانی داتای برده حكومه‌ت و چاكسازی له حكومه‌ته‌وه راگه‌یاند، بۆیه ئێمه به‌ڵێنمان به خه‌ڵكداوه كه یه‌كێتی حزبی رابردوو و ئێستا‌و داهاتووش بێت.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند، له چوار ساڵی ئاینده‌دا هه‌رێمی كوردستان به ئارامی و خزمه‌ت و هه‌لی كاری زیاتر بۆ گه‌نجاندا تێده‌په‌ڕێت و رێگه‌ناده‌ین ئه‌و هه‌لی كارانه له رێگه‌ی لق و ناوچه‌كانه‌وه بێت، بۆیه ئێمه هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین قورسه کەسێک له هه‌ولێر یان دهۆک هه‌لی كارت بۆ بڕه‌خسێت ئەگەر تەزکیەی پارتی نەبێت، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم ئەو سەردەمە بەسەرچوو رێگەبدەین لە هەولێر خوێنی كه‌سێك له كه‌سێكی تر سوورتر بێت به‌هۆی ئینتیمابوونی بۆ حزبێك، هه‌نگاوی جدییش له‌وباره‌یه‌وه ده‌نێین، ئه‌مه‌ی ده‌یڵێین ته‌نها دروشم نیه‌و به‌كردار ده‌یسه‌لمێنین.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: یه‌كێك له شانازییه گه‌وره‌كانم ئه‌وه‌یه كه نه‌مهێشت دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستان دروست بێته‌وه و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان‌مان له دوو كه‌رتبوون پاراست، له‌رێگه‌ی كردنه‌وه و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی 2 هه‌زار كارگه‌ش كه ئه‌مڕۆ كارناكات و به‌هاندانی كارگه‌كانی تری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی به‌ڵێنی هه‌لی كاركردن به هه‌زاره‌ها گه‌نجان ده‌ده‌ین، ناشهێڵین دامه‌زراندن به ته‌زكیه‌ی لق و ناوچه‌كان بێت.
وتیشی: باشیش ده‌زانین كه به‌بێ پشتگیریی پارتی، كه‌س له هه‌ولێر دانامه‌زرێت، به‌ڵام ئه‌مه به هاوسه‌نگیی هێز لەنێوان یەکێتی و پارتی ده‌كرێت و چیتر رێگه ناده‌ین به ته‌زكییه‌ی لق و ناوچه خه‌ڵك دابمه‌زرێت.
سەرۆکی لیستی یەکێتی وتیشی: شه‌پۆلی سه‌وز گه‌یشته هه‌ولێرێ، داواشی له خه‌ڵكی هه‌ولێر كرد به ده‌نگدان به لیستی یه‌كێتی، هاوسه‌نگیی هێز بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان.
PM:05:47:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 10032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت