عه‌لی باپیر: كۆمه‌ڵ گرێیی ده‌رونی و مێژوویی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان
وێستگه نیوزـ
له ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند گرنگترین دڵسۆزی له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بریتییه له دادپه‌روه‌ری و خراپترینیشی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه، کۆمەڵی ئیسلامیش گرێی دەرونی و مێژوویی لەگەڵ کەسدا نییە.
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به لایه‌نگرانی وت: گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچونی كۆمه‌ڵگه به‌بێ ئاشته‌وایی و ته‌بایی مه‌حاڵه، به‌ڵام ئاشته‌وایی به‌بێ دادپه‌روه‌ری نایه‌ته‌دی، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك خۆسه‌پێن بن و به كورسیی ته‌زویر خۆیان بسه‌پێنن، ته‌بایی په‌یدا نابێت، وتیشی کە بەرپرسیارێتی ئەمانەتە و دەبێت بدرێتە دەستی کەسی خۆی.
راشیگه‌یاند: ئه‌م واقعه‌ی ئێستا تیایدا، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان لێی نیگه‌رانه، به‌ڵام ئه‌م واقعه كرده‌ی ده‌ستی خۆمانه و خۆمان دروستمان كردوه و ده‌بێت خۆشمان پاكسازی و چاكسازیی تێدا بكه‌ین، ئه‌م واقعه خۆمان لارمان كردوه و ده‌بێت خۆشمان راستی بكه‌ینه‌وه.
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی راشیگه‌یاند: ئه‌م واقعه‌ی ئێستامان سته‌می سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیی تێدا ده‌كرێت، فیرعه‌ون ره‌مزی سته‌م و خۆسه‌پاندنه، خوای گه‌وره‌ش له قورئانی پیرۆزدا زۆر سه‌رزه‌نشتی كردوه، چونكه زانیویه‌تی كه فیرعه‌ونه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه، فیرعه‌ونیش به‌هۆی كۆیلایه‌تیی خه‌ڵكه‌كه‌وه ده‌یوت من په‌روه‌ردگاری ئێوه‌م.
سه‌باره‌ت به واقعی ئابوری پرسیاری كرد وتیشی: به به‌راورد له‌و وڵاتانه‌ی كه بوجه‌یان له ئێمه كه‌متره، ئه‌مه وڵاته تیایدا ده‌ژین؟
وتیشی: کۆمەڵ حزبێكی دڵسۆزه و ئه‌وه‌ی نه‌كردوه به‌پێوه‌ر كام حزب و كام ده‌وڵه‌ت چیی پێخۆشه بیكه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه پێوه‌ره ره‌زامه‌ندیی خوا به‌خته‌وه‌ركردنی خه‌ڵك و پاراستنی ئه‌مانه‌ته، جه‌ختیشیكرده‌وه كه كۆمه‌ڵ گرێیی ده‌رونی و مێژوویی له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه.
عه‌لی باپیر رایگه‌یاند: خه‌ڵكی كوردستان دوو به‌شن، به‌شێكیان به‌هره‌مه‌ندن، به‌ڵام ناشه‌رعی، ئه‌وان پاره‌ی مۆڵ وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه ره‌ش و روته، به‌شێكیشی زه‌ره‌رمه‌نده، به‌ڵام هه‌م به‌هره‌مه‌ند و هه‌م زه‌ره‌رمه‌نده‌كه‌ش بێبه‌شن، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ڵكی كوردستان ئیراده‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی بخاته‌گه‌ڕ.
وتیشی: "حه‌یفه خوا مرۆڤی به مرۆڤ خوڵقاندوه، به‌ڵام مرۆڤ خۆی بكات به مرۆڤ و ئاژه‌ڵ، بۆیه ده‌بێت مرۆڤ رێزی خۆی بپارێزێت، پێویسته خه‌ڵك هه‌ڵوێستی رابردوی خۆی راست بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له‌وه رازییه كه كه‌مینه‌یه‌كی كردوه‌ته ملیاردێر و زورینەش رەش و ڕووت، با چۆن ده‌نگی داوه با هه‌ر وا ده‌نگ بدات، ئه‌گه‌ر رازیش نییه، با دۆخی خۆی راست بكاته‌وه."
PM:05:04:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت