ئه‌میری سه‌ربازی شنگالی داعش و كوڕه‌كه‌ی کە کوردن دەستگیرکران
وێستگە نیوز -
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش له قه‌یسه‌ری، به‌ناو "ئه‌میری سه‌ربازی شنگال"ی رێكخراوه‌كه عه‌بدولخالق كوردی و كوڕه‌كه‌ی كه له ته‌له‌عفه‌ر كاریان بۆ رێكخراوه كردووه ده‌ستگیركران.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی قه‌یسه‌ری، كاته‌كانی به‌یانی ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر چه‌ند ناونیشانێكی دیاریكراو له شاره‌كه ئه‌نجامدا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌ناو "ئه‌میری سه‌ربازی شنگال"ی رێكخراوه‌كه عه‌بدولخالق كوردی و كوڕه‌كه‌ی مه‌هدی كوردی كه له ته‌له‌عفه‌ر كاری بۆ رێكخراوه كردووه ده‌ستگیركران.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه رێوشوێنەکانی ئاسایش له‌باره‌ی ئه‌و كوڕ و باوكه درێژه‌ی هه‌یه.
PM:04:13:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 5200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت