برێت ماکگۆرک :بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمریکا ھاوکاری عێراقییەکان دەکات
وێستگە نیوز -
برێت ماکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی یەکێتی کۆبویەوە و لەگەڵ مەلا بەختیار کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
برێت ماکگۆرک رایگەیاند: بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمریکا ھاوکاری عێراقییەکان دەکات.
هاوكات رۆڵ و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌شی له شه‌ڕی داعش به‌رز نرخاند و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریكاش به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند، یه‌كێتی له‌ناو خۆیدا و له‌گه‌ڵ پارتی‌یش له گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بده‌ن و دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه بڕیاری كۆتایی بدرێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌و لایه‌نه‌ی كه بۆی هه‌یه بڕیاری كۆتایی له باره‌ی كاندیدی یه‌كێتی بدات، سه‌ركردایه‌تی حزبه و ئه‌ویش له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو بۆ ئه‌و پرسه كۆده‌بێته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار له باره‌ی كاندیدبوونی به‌رهه‌م ساڵح، بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رایگه‌یاند، تا ئێستا بڕیاری فه‌رمی هاوپه‌یمانی نه‌دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی و هه‌ر كاتێك به فه‌رمی بڕیاریاندا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی، به‌رهه‌م ساڵح بۆی هه‌یه كاندید بێت.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، له باره‌ی كشانه‌وه‌ی خۆی له كاندیدبوونی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، روونی كرده‌وه، به قه‌ناعه‌تی خۆی بڕیار ده‌دات و وتی: "مافی خۆمه كاندید بم".
PM:03:32:18/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 18164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت